چالاکیەکەی کەسوکاری زیندانیان لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە رێگری لێکرا
چالاکیەکەی MATUHAY-DER کە بە نیاز بوو بۆ ئیدانەکردنی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە بەرامبەر زیندانیان ئەنجامی بدات، لە لایەن پۆلیس و هێزە ئەمنیەکانەوە رێگری لێکرا.
چالاکیەکەی MATUHAY-DER کە بە نیاز بوو بۆ ئیدانەکردنی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە بەرامبەر زیندانیان ئەنجامی بدات، لە لایەن پۆلیس و هێزە ئەمنیەکانەوە رێگری لێکرا.
کۆمەڵەی پشتیوانی و هاوکاریی کەسوکاری زیندانیان'ی مارمارا- MATUHAY-DERلە دژی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە بەندیخانەکان هەوڵی دا لە بەردەم ناوەندی کۆمەڵەکە لە ناوچەی ئاکسارای ئەستەنبول راگەێنراوێک بڵاو بکاتەوە، بەڵام رووبەرووی رێگریەکانی هێزە ئەمنیەکانی دەوڵەتی تورک بووەوە و نەیانهێشت چالاکیەکەیان ئەنجام بدەن.
هێزە ئەمنیەکان هەڕەشەیان کرد
حوسنو تاش هاوسەرۆکی کۆمەڵەکە ئەو رێگریەی هێزە ئەمنیەکانی ئیدانە کرد و لە نێوان ئەو و هێزەکانی پۆلیس گوتوبێژێکی توند دروست بوو. هێزەکانی پۆلیس هەڕەشەیان لە ئەندامانی کۆمەڵەکە کرد.
ئامادەبووان هەڵوێسیان پیشاندا و رێگریەکانی پۆلیسیان شەرمەزار کرد.
ز.ش