یەکینەکانی تۆڵە لە ئامەد چالاکیان ئەنجامدا

یەکینەکانی تۆڵەی شەهید عەلیشێر ڕۆنیا و شەهید زین ئامارا لە ئامەد چالاکیان ئەنجامدا و هێرشی دەوڵەتی تورکیان لەدژی گۆڕستانی شەهیدەکانیان شەرمەزار کرد.

یەکینەکانی تۆڵەی شەهید عەلیشێر ڕۆنیا و شەهید زین ئامارا ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە و زانیاریان لەبارەی چالاکیەکانیان ئاشکرا کرد.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا، ٢٣ی نیسان کاتژمێر ٢١:٠٠ لە گەڕەکی مورادیەی ناوچەی باغلاری ئامەد لەدژی قەڕەقۆلێک بە تەقەمەنی و فیشەکی هەوایی چالاکی ئەنجامدراوە و زیانێکی زۆر بەر قەڕەقۆلەکە کەوتووە.

لە ڕاگەیەنراووەکەدا باسی ئەوەشکراوە کە سەربازانی تورک دوای چالاکیەکە بەهۆی ترسیانەوە تەقەیان کردووە، بەڵام ئەنجامانیان بێ زیان و بە سەرکەوتوویی لە ناوچەکە دوور کەوتوونەتەوە.

هەروەها ٢٤ی نیسان لەدژی هەمان قەڕەقۆل بە فیشەکی هەوایی چالاکی ئەنجامدراوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو، ٢٣،٢٤،٢٥،٢٦ی نیسان لە ژمارەیەک گەڕەکی ناوچەی باغلاری ئامەد لە دژی ئۆتۆمبێڵەکانی پۆلیس و خاڵی (جی بی تی) بە تەقەمەنی چالاکی ئەنجامدراون.

ف.ق