چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە عەفرین ٣٣٠٠ هەزار داریان بڕیەوە

چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ناوچەی شەڕای عەفرین ٣٣٠٠ داری زەیتونیان بڕیەوە.

چەتەکانی گروپی تیرۆریستی سوڵتان مورادی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندی مەیدانکێی سەر بە ناوچەی شەڕای عەفرین ١٠٠ داری زەیتونی ئیدریس هۆرۆ و وەلید عوسمان و عەلی عوسمانیان بڕیەوە.

چەتەکانی فەیلەق ئەلشامیش لە گوندی حەسەن دەرەی بلبل ٣ هەزار داری زەیتونی عیسمەت حەسەنیان بڕیەوە.

لە هەمان گوند گروپی تیرۆریستی جەیش ئەعفاد، ٣٠٠ هەزار دار زەیتونی محەمەد حەمید سیدۆ، فەوزی شێخۆ و مەیسای خۆشکیانیان بڕیەوە.

ف.ق