لەدژی گۆشەگیری بە هەزاران کەس لە کۆبانێ رژانە نێو گۆڕەپانەکان

لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بە هەزاران کەس لە دانیشتوانی هەرێمی فورات رژانە نیو گۆڕەپانەکان.

بۆ شەرمەزارکردنی گۆشەگیری رەهای سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بە هەزاران کەس لە دانیشتوانی هەرێمی فورات بە پێشەنگایەتی دەزگا مەدەنی و سەربازیەکان رژانە نێو گۆڕەپانەکان. لە رێپێوانەکەدا کە لە گۆڕەپانی ژنی ئازاد دەستی پێکرد تاوەکو کۆتایی کۆڵانی ٤٨ بەردەوام بوو، بێ وەستان دروشمی ' بێ سەرۆک ژیان نابێت' بەرز کرایەوە و وێنەی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەرز کرایەوە.

دوای رێپێوانەکە کە خولەکێک رێز لە شەهیدانی شۆڕش گیرا، خوێناڤ خەلیل بەڕێوەبەری گەنجان و وەرزشی هەرێمی فورات لەبارەی گۆشەگیری قورسی سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد قسەی کرد. خەلیل رایگەیاند کە سی پی تی ئەرکی خۆی جێبەجێ ناکات و وتی، " سی پی تی کە هەر جارە و بە شێوەیەک قسە دەکات رایگەیاند کە لەبارەی دۆخی رێبەر ئۆجالان دوای ٦ مانگ راگەیەندراویان دەبێت. بەڵام هیچ روونکردنەوەیەکی نەداوە."

خوێناڤ خەلیل ئاماژەی بەوەکرد کە تاوەکو ئازادی جەستەیی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد جێبەجێ نەبێت و گۆشەگیری کۆتایی نەیەت، گەنجان لە گۆڕەپانەکان دەبن و وتی، " ئامانجی گۆشەگیری لەناوبردنی پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیە. ئێمە لەدژی هەر جۆرە هێرشێک بەرخۆدان دەکەین و دەستکەوتەکان دەپارێزین."

ف.ق