قەسەدە لەدژی چەتەکان ئۆپەراسیۆنی ئەنجامدا: چەتەیەک کوژرا و چەتەیەکیش دەستگیرکرا

قەسەدە رایگەیاند، لە دێرەزۆر و شەداد لە ئۆپەراسیۆنێکدا لەدژی داعش، سەرچەتەیەکی داءش کوژرا و چەتەیەکیش دەستگیرکرا.

قەسەدە لەسەر ماڵپەری فەرمی خۆی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، " دوێنێ ئێوارە لە هەرێمی حەواییج لە چالاکیەکی هاوبەشی هێزەکانمان و هاوپەیمانی نێودەولەتیدا سەرچەتەیەکی داعشی تیرۆریست کوژرا.

تیرۆریستەکە بەشداری لە پلانی هێرشی سەر زیندانی خوێنرانی حەسەکە کردبوو لە مانگی کانونی یەکەمدا. هێزەکانمان پلانەکەیان تێکشکاندبوو و ژمارەیەکی زۆر چەتەیان دەستگیرکردبوو کە یەکێکیان سەرچەتەیەک بە ناوی محەمەد عەبد ئەلعەواد بوو. هەروەها بەشداری لە پلانی ئامادەکردنی دوو ئۆتۆمبێڵی بۆمبڕێژکراوی کردبوو کە هەوڵیان دابوو هێرش بکەنە سەر دەروازەی سەرەکی زیندانەکە."

ف.ق