بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپا دەچنە تورکیا

چارلیس مایکڵ سەرۆکی کۆنسەی ئەوروپا و ئورسولا ڤۆن دەر لیین سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا، هەفتەی ئایندە سەردانی تورکیا دەکەن و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورک کۆدەبنەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی وتەبێکی سەرۆکی بەلجیکا و کۆنسەی ئەوروپا، ٦ نیسان سەردانەکە ئەنجام دەدرێت. پێشبینی دەکرێت سەرۆکانی کۆنسە و کۆمسیۆن لەگەڵ ئەردۆغان کۆببنەوە.

چارلیس مایکڵ و ئورسولا ڤۆن دەر لیین ١٩ی ئازار لە رێگەی ڤیدیۆکۆنفرانسەوە لەگەڵ ئەردۆغان کۆببونەوە.

هەفتەی رابردوو لە کۆبونەوەی لوتکەی یەکێتی ئەوروپادا، سەرۆکی ٢٧ وڵات گفتوگۆیان لەبارەی تورکیادا کردبوو.

لەگەڵ ئەوەی کە مافی مرۆڤ پێشێل دەکات، هێرشی داگیرکەری ئەنجام دەدات و هەڕەشە لە ئەوروپا دەکات، بەڵام سزاکانی سەر دەوڵەتی تورک دواخرا.

ف.ق