لە بەندیخانەیەکی شاری ئەدەنە ئاگر کەوتەوە

بەیانی ئەمڕۆ لە بەندیخانەی پیتی (E)ی کورکچولەری شاری ئەدەنە ئاگر کەوتەوە و دوای هەوڵ و دەستوەردانی تیمەکانی ئاگرکوژاندنەوە، توانرا ئاگرەکە کۆنتڕۆل بکرێت.

لە بەندیخانەی پیتی (E) ی کورکچولەری شاری ئەدەنە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە هۆی هۆکارێکی نادیار، ئاگر کەوتەوە.

ئاگرەکە لە لایەن تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەوە کۆنتڕۆل کرا و چەندین پۆلیس و تیمەکانی تەندروستی دەرباسی ناو بەندیخانەکە بوون.

تا ئێستا لە بارەی هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە و قوربانیانی رووداوەکە، هیچ هەواڵێک بڵاو نەکراوەتەوە.

ز.ش