لە ئیمیریچ یادی فەرماندە عەگید جڤیان کرایەوە

لە شاری ئیمیریچی ئەڵمانیا یادی عەگید جڤیان ئەندامی دەستەی فەرماندەیی هەپەگە کرایەوە.

لە شاری ئیمیریچی ئەڵمانیا لە مەراسیمێکدا یادی عەگید جڤیان (وەهدەدین کارای) ئەندامی دەستەی فەرماندەیی هەپەگە و فەرماندەی هەپەگە لە هەرێمی بۆتان کرایەوە کە لە ١١ی ئەیلولدا لەناوچەی شاخێی وان لە ئەنجامی شەڕێکدا شەهید بوو.

مەراسیمەکە لەلایەن دەزگای کۆمەڵگای ئێزدی لە ئەوروپاوە ڕێکخرا و بە دەیان کەس بەشداریان کرد.

دوای خولەکێک ڕێخگرتن، سینەڤزیۆنێک لەبارەی خەبات و ژیانی فەرماندە عەگید جڤیان نمایشکرا.

بەشدارووانیش باسی تێکۆشانی عەگید جڤیان کرد بۆ کۆمەڵگای ئێزدی.

هەروەها بۆ فەرماندە عەگید نانی خێر پێشکەش کرا.

ف.ق