تاکو ئێستا لە عێڕاق ٨٢ کەس بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە

وەزارەتی تەندروستیی عێڕاق ئاماری نوێی دەربارەی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە بڵاوکردەوە و تیایدا ٣١ حاڵەتی نوێی ڕاگەیاند.

وەزارەتی تەندروستیی عێڕاق ڕایگەیاند، لە سەرەتای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکەوە تاکو ئێستا ٥٣٩٥٥ پشکنین بۆ گومان لێکراوان ئەنجام دراوە، تاقیگەکانمان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردودا ٢٢١٨ پشکنینیان ئەنجام داوە و لە کۆی ئەو پشکنینانە ٣١ حاڵەتی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە.

کۆی گشتی توشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ١٥١٣ توشبوون، لە نێوانیاندا ٩٥٣ حاڵەتی چاکبونەوە هەیە، لە هەمان کاتدا ٨٢ حاڵەتی گیان لەدەسدانیش بە هۆی ڤایرۆسەکەوە تۆمار کراوە.