لە ئەنبار بۆمبێک بە چەکدارانی حەشدی شەعبی دا تەقییەوە

لە پارێزگای ئەنبار بۆمبێک بە مەفرەزەیەکی چەکدارانی حەشدای شەعبی دا تەقییەوە و لە ئەنجامدا دوو چەکدار برینداربوون.

ئەمرۆ هەینی دەستەی حەشدی شەعبی لە عێراق ڕایگەیاند: "لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلی مەفرەزەیەکیان دوو چەکداری حەشدی شەعبی برینداربوون لە پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای عێراق."

هەروەها دەستەی حەشدی شەعبی عێراق ڕاشیگەیاند: "ئەو دوو چەکدارەی بریندارە سەر بە لیوای ١٨ی حەشدی شەعبین."

ئەم هێرشە دوای ئەوە دێت کە دوێنی پێنج-شەممە لیوای ٦ی حەشدی شەعبی بە پاڵپشتی هێزی ئاسمانی سوپای عێراق هێرشی ئەنجامداوە بۆ سەر پێگەکان داعش لەو ناوچەیە لە ئەنجامدا ٧ چەکداری داعش کوژراون.

ژ.ت