لە ٢٤ کاتژمێری رابردودا ١٢٦ کەس لە تورکیا بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

بە وتەى بەرپرسانی دەوڵەتى تورک لە ماوەى ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە ١٢٦ کەس گیانیان لەدەستداوە.

بە وتەى بەرپرسانی تورک، بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە تورکیا ١٢٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەى لە تورکیا بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لە دەستداوە گەیشتووەتە هەزار و ٧٦٩ کەس.

هەروەها بە گشتی لە تورکیا تاوەکو ئێستا ٧٨ هەزار و ٥٤٦ کەسی توشی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

ژ.ت