پشتگیری لە بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ
جێری ئادەمس کە لە ساڵی ١٩٨٣ و ٢٠١٨ لە سەرۆکی پارتی سەرۆکی بزووتنەوەی شین فین بووە، هەروەها سەرۆکی ئێستای بزووتنەوەکە دیکلان کێڕنی پەیامی پشتگییریان لە پرۆسەی چارەسەری کرد کە بە بانگەوازییە مێژووییەکەی ٢٧ـی شوباتی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێکردووە.
پەیامەکەی جێری ئادەمس بەم شێوەیە:
"سڵاو هەڤاڵان، گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین ماوەیەکی درێژە لە مافە بنەڕەتییە مرۆڤایەتییەکان بێبەش بوون و نەتەوەکان ناتوانن چارەنووسی خۆیان دیاری بکەن. بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی سەرۆکی پەکەکە عەبدوڵا ئۆجالان کە لە ٢٧ـی شوباتدا کردی، خاڵێکی وەرچەرخانی گرنگ بوو. شین فین پشتگیری دەکات لە پرۆسەی ئاشتی نێوان تورک-کورد لەسەر بنەمای دیالۆگ، شکۆداری، دادپەروەری و یەکسانی."
پەیامەکەی دیکلان کێرنی بەم شێوەیە:
"من دیکلان کێرنی سەرۆکی نیشتیمانی شین فین، ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشم لەگەڵ سەرکردەکانی دیکە واژۆ کردووە کە پشتیوانی لە بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن بۆ ئاشتی، بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی ئاشتی لە نێوان حکومەتی تورکیا و نوێنەرانی سیاسی دیکەی کورد دا، پێویستە هەموو لایەنەکانی دیکە لەخۆ بگرێت، دیالۆگ بە بنەما بگیرێت. ڕای شین فین پێش هەمووشێک ئازادی عەبدوڵا ئۆجالانە لە زینداندا؛ ئازادی وی بۆ دەستپێکردنی پرۆسەیەکی هاوبەش و کۆدەنگی سیاسی زۆر گرنگە. هاوکات درێژە بە پشتیوانییەکانمان دەدەین بۆ هەوڵدانی ئاشتیانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. داوادەکەین دەوڵەتی ئیسرائیل کۆتایی بە ستەمەکانی لەسەر گەلی فەلەستین بهێنێت."