بە دیمەن

چالاکییەکەی ژنێڤ: ڕێبەر ئاپۆ کلیلی ئاشتی و چارەسەری دیموکراتیکە

چالاکیی دانیشتن کە بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ لەبەردەم بینای نەتەوە یەکگرتووەکان دەستی پێ کرد، پێی نایە هەفتەی ٢٢٩ هەمینەوە. دووپاتکرایەوە، بێ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، هیچ چارەسەرێکی ڕاستەقینە و درێژخایەن بوونی نابێت.

کوردستانیان لە شاری ژنێڤی سویسرا چالاکیی دانیشتنیان بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێ کردووە و بەپێداگرییەوە بەردەوامە. چالاکییەکە لە ٢٥ ی کانوونی دووەمەوە هەموو چوارشەممەیەک بێ وەستان لەبەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ بەردەوامە و پێی ناوەتە هەفتەی ٢٢٩هەمینەوە.

چالاکیی ئەم هەفتەیە، لە کەسێتی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادیی کورد شێخمووس مەلازگر (یەڵماز ئۆنەر) و بێریتان نورحەق چیا (سوڵتان داغ) بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدان دەستی پێ کرد.

لەسەر ناوی کۆمیتەی چالاکییەکە ڕەمەزان کزلکورت ڕایگەیاند ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ داخوازییەکی بنەڕەتییە بەلای گەلی کوردەوە، گوتی: "تا ڕێبەر ئاپۆ ئازاد نەبێت، گۆڕەپانەکان جێناهێڵین. هیچ فشار و هەڕەشەیەک ناتوانێت ئەم ئیرادەیە بشکێنێت".

هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی ژنێڤ، عوسمان تەکین تیشکی خستەسەر بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٧ ی شوبات، دووپاتی کردەوە کە ڕێبەر ئاپۆ دیسانەوە ئیرادەی خۆی بۆ چارەسەر نیشاندا، بەڵام دەوڵەتی تورک بە شەڕ و داگیرکاری و سیاسەتی لەناوبردن وەڵامی بانگەوازەکەی دایەوە.

تەکین جەختی کردەوە، ئەم هەڵوێستەی دەوڵەتی تورک نەوەک هەر بۆ گەلی کورد، هەڕەشەیە بۆ سەر تەواوی ڕۆژژهەڵاتی ناوەڕاست، جەختی کردەوە کە هێزە نێونەتەوەییەکان ئەرکی خۆیان جێبەجێ ناکەن، گوتی: "کاتی ئەوەیە هەنگاوی ڕوون بنێن. ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ کلیلی ئاشتی و چارەسەری دیموکراتیکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست".

لە درێژەدا گوتی: "بەبێ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، هیچ چارەسەرێکی ڕاستەقینە و درێژخایەن بوونی نابێت".