بە دیمەن

هایک گەیسوید: دەبێت حکومەتی ئەڵمانیا پاڵپشتی پڕۆسەی ئاشتی بکات

سەرۆکی کۆمەڵەی ماف و دیموکراسی نێونەتەوەیی (ماف-داد) هایک گەیسوید پەیوەست بە داواکاری دادگای کارگێڕی بەرلین لە دژی قەدەغەکردنی پەکەکە کە لە ساڵی ١٩٩٣ەوە لە ئەڵمانیا بەردەوامە، ئاماژەی بەوەدا ئەرکی حکومەتی ئەڵمانیایە 'پاڵپشتی پرۆسەی ئاشتی' بکات.

هایک گەیسوید

سەرەڕای بڕیارەکانی پەکەکە بۆ کۆتاییهێنان بە هەموو چالاکییەکانی و خۆفەسخکردن، هەروەها بەردەوامی قەدەغەکردنی پەکەکە کە لە ئەڵمانیا لە ساڵی ١٩٩٣ەوە بەردەوامە. ئەم بابەتانە بووە جێگەی مشتومڕ و گفتۆگردن.

هەفتەی پێشوو داواکارییەک لە دادگای کارگێڕی بەرلین تۆمارکرا بۆ لابردنی قەدەغەکردنەکە. سەرۆکی کۆمەڵەی ماف و دیموکراسی نێونەتەوەیی (ماف-داد) پارێزەر هایک گەیسوید، داوای لە حکومەتی ئەڵمانیا کرد بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ بگرێت و گوتی: "تۆپەکە ئیدی لە گۆڕەپانی بڕیاردەرانی ئەڵمانیایە."

سەرۆکی (ماف-داد) پارێزەر هایک گەیسوید ئاماژەی بەوەدا بڕیارەکانی پەکەکە لە ١٢هەمین کۆنگرەی خۆییدا "کۆتایهێنان بە هەموو چالاکییەکانی" بۆ ئەڵمانیا بوو بە قۆناغێکی مێژوویی. هەروەها ئەم بڕیارەی وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ لێگەڕین لە چارەسەری ئاشتی هەڵسەنگاند.

پارێزەر هایک گەیسوید جەختی لەوەشکردەوە پێشهاتەکانی تورکیا ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر ئەڵمانیا دادەنێت و گوتی ئەرکی حکومەتی ئەڵمانیایە پاڵپشتی پڕۆسەی ئاشتی بکات.

لە بەردەوامی قسەکانییدا هایک گەیسوید ئاماژەی بەوەشدا داوایان لە دادگای کارگێڕی بەرلین کردووە بۆ هەڵگرتنی قەدەغەی پەکەکە لە ئەڵمانیا و ئاماژەی بەوەدا کە تۆمەتی "ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بیانی" لە دژی سیاسەتمەدارانی کورد، بە تایبەتی بەپێی مادەی 129b لە یاسای تاوان، ئیدی ڕۆڵ و مانای نابێت پەیوەست بە چالاکییەکانی کوردانەوە لە ئەڵمانیا.

لە کۆتایی قسەکانییدا هایک گەیسوید ئاشکرای کرد قەدەغەکردنی ئێستا یەک میلیۆن و ٥٠٠ هەزار کورد لە ئەڵمانیا دەخاتە ژێر فشاری سیاسی و کۆمەڵگەیییەوە. هایک گەیسوید جەختی لەوەکردەوە کە ئیدی هیچ بنەمایەکی یاسایی و ئەخلاقی بۆ درێژەدان بەم دۆخە نەماوە و گوتی: "نەک تەنها کۆمەڵگەی کورد، بەڵکو چەپەکانی ئەڵمانیش دەبێت بەشدارییەکی چالاک لەم پرۆسەیەدا بکەن و ئەوانەی لە پۆستی بڕیارداندان دەبێت بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ بگرن، ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی بڕیاردەران و حکومەتی ئەڵمانیایە."