بە دیمەن

جانسوو ئۆزدەمیر: قەدەغەکارییەکانی ئەڵمانیا پەیوەست بە پەکەکەوە نا یاساییە

پەرلەمانتاری ئەڵمانیا لەسەر پشکی پارتی دی لینکە، جانسوو ئۆزدەمیر گوتی: "لە کاتێکدا ڕێکخستنێک فەسخکردنی خۆی ڕاگەیاندووە، بەڵام لە ئەڵمانیادا هێشتا بە قەدەغەکردن لێپرسینەوەی لەسەردەکات و بەم پاساوە کەسانێک دەستگیردەکات، ئەمە بە هەموو شێوەیەک نا یاساییە."

پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ١٢ـی ئایاردا بە بەستنی کۆنگرەی خۆی بڕیاری فەسخکردنی خۆی بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە، وێڕای ئەمەش لە ئەڵمانیا هاوسەرۆکی پێشووی کەجەدەکە-ئەورووپا یوکسەل کۆچ بە بانگشەی 'ئەندامی پەکەکە' لە هەفتەکانی پێشوودا لە ئەڵمانیا دەستگیر کرا.

لەبارەی فەخسکردنی پەکەکە و پێشوازیی ئەڵمانیا لە بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە، پەرلەمانتاری دی لینکەی ئەڵمانیا جانسوو ئۆزدەمیر قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا دەرفەتێکی مێژووی بۆ حکومەتی ئەڵمانیا ڕەخساوە تا هاوکاری پرۆسەکە بکات. جانسوو ئۆزەدەمیر ئاماژەی بەوەدا دەستگیرکردنی یوکسەل کۆچ لە لایەن ئەڵمانیاوە نزیکایەتی ئەڵمانیا لە پرۆسەکە نیشان دەدات.

جانسوو ئۆزدەمیر دەسنیشانی کرد دەربارەی بابەتەکە ڕاپۆرتییان پێشکەشی پەرلەمان کردووە، هەروەها ئاماژەی بەوەدا دەربارەی هەڵوێستی دەوڵەتی ئەڵمانیا لە بەرانبەر قەدەغەکردنی پەکەکە و چۆن بەشداری پرۆسەی ئاشتی بکات پرسیان ئامەدە کردووە و گوتی: "ڕێکخستنێک کە فەسخکردنی خۆی ڕاگەیاندووە کەچی هێشتایش بەو پاساوە لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت و پەیوەست بەم قەدەغەیەیشەوە چالاکوان، سیاسەتەمەدارن و کەسانی دیکە دەستگیر دەکرێن. من ئەمە بە یاسای نابینم."

جانسوو ئۆزدەمیر گوتی: "وەک پارتی چەپ داوا دەکەین حکومەتی نوێ لە ئەڵمانیا بە ئەرێنی نزیکی ئەم پڕۆسەیە ببێتەوە و پشتگیری بکات. پڕۆسەیەک دەستیپێکردوە، بەڵام لە پڕۆسەی ئاشتییدا دەبێت هەر دوو لایەن ببنە خاوەنی هەمان ماف. دەبێت هەردوو لا مافەکانیان مسۆگەر بکرێن."

جانسوو ئۆزدەمیر ئاماژەی بەوەدا داواکاری سەرەکی ئەوان هەڵگرتنی گۆشەگیرییە لەسەر ڕێبەر ئاپۆ و مسۆگرکردنی ئازادییە وییە. هەروەها گوتی ڕێبەر ئاپۆ وتەبێژی پڕۆسەکەیە و فیگەری سەرەکییە و گوتی: "بەشدار بوونی وی لە پڕۆسەی ئاشتیی زۆر گرنگە."

جانسو ئاماژەی بەوەشدا کە ئەڵمانیا ساڵانێکە کورد تاوانبارنیشان دەدات، ڕێگری لە کار و چالاکی کەلتوورییانەیان  دەکات و جەختی کردەوە لەوە پێویستە ئەڵمانیا دەستبەرداری ئەم گرتنەبەرانی بهێنێت.هەروەها جەختی لەوەشکردوە دەبێت پشتگیری کۆمەڵەکانی کوردان بکرێت و ئاماژەی بەوەشکرد دەبێت ئەڵمانیا وەک چۆن هاوکاری کۆمەڵەی تورکەکان دەکات، دەبێت هەمان شێوە هاوکاری کۆمەڵەکانی کوردان بکات.

لە کۆتایی قسەکانییدا جانسو ئەوەی بیرهێنایەوە کە دامەزرێنەری دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" ڕێبەر ئاپۆیە و ئاماژەی بەوەدا ئەوکەسانەی ئەم دروشمەیان قبوڵ کردوە، دەبێت میراتی ڕۆشنبیری و فیکریانەی ڕێبەر ئاپۆ بناسن و چی پێویست بێ ئەنجامی بدەن.