بە دیمەن

جەژنی زمانی کوردی لە سانت گالن پیرۆز کرا

لە سانت گالن، ١٥ ی ئایار، جەژنی زمانی کوردی بە ئاهەنگێک پیرۆزکرا.

لە شاری سانت گالنی سویسرا بەبۆنەی جەژنی زمانی کوردی ئاهەنگێک ئەنجامدرا. ئاهەنگەکە لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیک (دەکتەم) ئەنجامدرا. لە شوێنەکە، وێنەی ڕێبەر ئاپۆ و کادرانی پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون هەڵواسرا.
 

ئاهەنگەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدان دەستی پێ کرد، هاوسەرۆکی ئینستیویتی کوردی سویسرا، دیلبەر هێما گوتی: "پێویستە دژی پەراوێزخستنی سەر زمانی کوردی، لە هەموو جێیەک خاوەنداری لە زمانەکەمان بکەین".

چالاکییەکە بە شیعر و گۆرانی کۆتایی هات.