بە دیمەن

کادرانی پێشەنگی پەکەکە لە هامبۆرگ یادکرانەوە

لە چالاکی یادکردنەوەکەی هامبۆرگ بەڵێن درا بۆ خاوەنداری لە میراتی تێکۆشانی کادرانی پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون.

لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا کادرانی پێشەنگی پەکەکە، عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون بە چالاکییەک یادکرانەوە. هۆڵەکە بە پۆستەری کادرانی پێشەنگی پەکەکە ڕازێنرایەوە.

چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدان دەستی پێ کرد، پەیامی ڕێبەر ئاپۆ بۆ شەهیدبوونی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون خوێنرایەوە، هەروەها نامەی برای عەلی حەیدەر قەیتان حەیاتی قەیتان خوێنرایەوە.

خوشکی عەلی حەیدەر قەیتان، سەلما قەیتان تیشکی خستەسەر تێکۆشانی ٥٢ ساڵەی براکەی، گوتی: "هەڤاڵ فوئاد وابەستەی خاک و بەهاکانی بوو، بۆ ئێمە سەرچاوەی مۆراڵ و خۆشەویستی بوو. خۆی و هەڤاڵ ڕەزا وەک دەروێشی هەقیقەت بوون... ئێمە وەک بنەماڵە و گەل دیسانەوە بەڵێن دەدەین، هەردەم خاوەنداری لە تێکۆشانیان بکەین".

لەسەر ناوی کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدان، جاهیدە گۆیی ڕایگەیاند ئێمە قەرزاری شەهیدانین و ئەوان میراتێکی مەزن و بەرپرسیارێتییەکی مەزنیان بۆ جێهێشتووین، گوتی: "چیرۆکی ئەوان تا ئازادیی وڵات و خاکەکەمان دەمێنێتەوە، لەسەر بناغەی وابەستەبوونمان بە ئەوانەوە، هەرگیز ڕادەستی تاریکی نابین. ئێمە گرێدراوی ئەو میراتە دەبین کە بۆیان جێهێشتووین، لە هەموو کات زیاتر خۆمان ڕێکدەخەین".

سیاسەتمەدار نیهاد ئاکدۆغان بەبۆنەی شەهیدبوونی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون، سەرەخۆشی لە ڕێبەر ئاپۆ و بنەماڵەکەیان و گەلی کورد کرد، هەروەها تیشکی خستەسەر ڕۆڵی سری سورەیا ئۆندەر و گوتی: "ئەوینداری ئاشتی بوو. ئاشتی کوردستان مەزنترین خەیاڵی ئێمەیە. بۆ ئەمەش هەموو بەرپرسیارێتییەکی خۆمان جێبەجێ دەکەین".

چالاکییە بە درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی بەرخۆدانی زیندان" و پیشاندانی سینڤزیۆن کۆتایی هات.