کۆنفرانسی 'پرسی کورد و پێشهاتەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوین' دەستی پێکرد
لە ئەسینا کۆنفرانسی 'پرسی کورد و پێشهاتەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوین' دەستیپێکرد. گوتاری دەستپێکردن لە لایەن هاوسەرۆکی پەیەدە غەریب حەسۆوە پێشکەش کرا.
لە ئەسینا کۆنفرانسی 'پرسی کورد و پێشهاتەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوین' دەستیپێکرد. گوتاری دەستپێکردن لە لایەن هاوسەرۆکی پەیەدە غەریب حەسۆوە پێشکەش کرا.
کۆنفرانسەکە بە ناوی 'پرسی کورد و پێشهاتەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوین' کە لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوین و ئیسلامەوە لە ئەسینای پایتەختی یۆنان ڕێکخرا، دەستیپێکرد.
لە کۆنفرانسەکەدا هاوسەرۆکی پەیەدە غەریب حەسۆ، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی نوسینگەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی پەیەدە سەما بەگداش، ئەکادیمستەکان، سیاسەتمەدار و ڕۆژنامەوانان ئامادە بوون.
هاوسەرۆکی پەیەدە غەریب حەسۆ، لە قسەکانییدا هێرشەکانی ڕژێمی بەعس و چەتەکانی داعشی بیرهێنایەوە، ئاماژەی بەوەدا تاوانەکانی جەنگ و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بەردەوامن. هەروەها سەرنجی خستەر ئەوەش چەتەکانی ئەل نوسرە لە ڕێگەی هەتەشەوە دەسەڵاتیان بە دەستهێناوە و لە ناو ڕژێمدا چەندین چەتە بوونی هەیە هەروەها تورکیا بە شێوەیەکی ئاشکرا پشتگیریان دەکات و گوتی: "ئامانجی سەرەکییان لە ناوبردنی پڕۆژەی دیموکراتیکمانە."
حەسۆ ئاماژەی بەوەشدا سیستەمێکی دیموکراتیکیان دەوێت کە مافەکانی گەلی کورد تێیدا بناسرێت و سوپاسی گەلی یۆنانیشی کرد بۆ پشتیوانیکردنیان.
لە تەواوی ڕۆژەکەدا سێ دانیشتن و دوو گوتار پێشکەشکردن ئەنجام دەدرێت.
لە دانیشتنی یەکەمدا دۆخی ئێستا کوردان لە سووریا هەڵدەسەنگێندریت. دانیشتنەکە بەسەرپەرەشتی زەکیە ئاقرا ئەنجام دەدرێت. لە قسەکاندا پرۆفیسۆر سۆتیریس ڕۆسۆس لە زانکۆی پێلۆپۆنێس، پرۆفیسۆری یاریدەدەر ئەنتۆنیس دێریزۆتیس لە زانکۆی نیشتمانی و کاپۆدیستریای ئەسینای و ئەکادیمیست کاتیا زاگۆریتۆ بەشدار دەبن.
پاش نیوەڕۆ وەزیری پێشووی دەرەوەی یۆنان نیکۆس کۆتزیاسڤ لە کاتژمێر ١٢:٠٠ وتارێکی سەرەکی پێشکەش دەکات.
لە دانیشتنی دووەمدا پێشکەشییەکان لەسەر ناساندنی ئیدارەی خۆبەڕێوبەری دیموکراتیکی ڕۆژئاوا و کاریگەریی ڕێبەر ئاپۆ لەسەر هەرێمەکە پێشکەش دەکرێت. لە دانیشتنەکەدا بە سەرپەرەشتی ئیۆنیس ئەلبانیس، ڕۆژنامەوان ستاڤرۆس لیگێرۆس، پترۆس پاپاکۆنستانتینۆ، زانکۆی هەولێر دۆچەنت تۆماس شمیدینگەر، لە زانکۆی جۆرج واشنتۆن پرۆفیسۆر ئیمی ئۆستین هۆڵمز وتار پێشکەش دەکەن.
دوای ئەوە هاوسەرۆکی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئیلهام ئەحمەد وتارێک پێشکەش دەکات.
هەروەها لە دانیشتنی کۆتاییدا هێزە هەرێمییەکان و پرسی کورد تاوتوێ دەکرێت. پرۆفیسۆر کۆنستنتینۆس فیلیز، مامۆستای زانکۆی نیکۆزیا ستاڤرۆس دراکۆلاراکۆس، ئەکادیمیستی زانکۆی لایپزیگ کەمال چۆمانی بەشداری دانیشتنەکە دەبن، کە سۆتیریس ڕۆسۆس سەرپەرشتی دەکات.