یەکێتیی ژنانی کوردی سویسرا (یەژەکە_سە) ٩هەمین کۆنگرەی بە درووشمی " بە 'ژن ژیان ئازادی" سیاسەتی دیموکراتیک دەهۆنینەوە" لە شاری زیوریخی سویسرا ئەنجامدا.
چەندین نوێنەر بەشداری کۆنگرەکە بوون لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیک لە زیوریخ. لەژێرخانی یەژەکە_سەدا ٥ ئەنجوومەن و ٥ کۆمۆنە و ٥ دەسپێشخەریی هەن.
کۆنگرەکە لە کەسێتی کادرانی پێشەنگی پەکەکە، عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدانی ئازادیی کوردستان دەستی پێ کرد، پاشان دیوانی کۆنگرە هەڵبژێردرا.
کەژەکە: ئێمە لە پرۆسەی بەرخۆدانی ڕێکخراوداین
لە کۆنگرەکەدا دەقی دیدگای کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی ژنانی کوردستان (کەژەکە) کە بۆ کۆنگرەکەی ناردبوو، خوێنرایەوە، تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، سەردەمەکە پڕە لە مەترسی، بەڵام وەک تەڤگەری ژنانی کورد تا کۆتایی خاوەنداری لە پرۆسەکە دەکەن. دەڵێت: "ئێمە پرۆسەی نوێ بەشێوەیەکی بەهێزتر و ڕێکخراوتر بنیات دەنێین. ڕێبەر ئاپۆ بە دەسپێشخەریی خۆی ئەم پرۆسەیە بەڕێوەدەبات. ئەگەر دەوڵەت هەنگاونەنێت، لەسەر بناغەی خۆپاراستن درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین".
ئایتن کاپلان: تەڤگەری ژنانی کورد خاوەنداری لە پرۆسەکە دەکات
وتەبێژی تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا (تەژەکە_ئە) ئایتن کاپلان ڕایگەیاند لەم پرۆسەیەدا ڕۆڵێکی چالاک دەگێڕن، گوتی: "ژنان درێژەپێدەری یەکسانی و ئازادیین. ئەگەر ئەم تەڤگەرە هێندە مەزن بووە، پشکی ژنان لەمەدا مەزنە".
ئایتن کاپلان ڕایگەیاند هێشتا دەوڵەتی تورک هیچ هەنگاوێکی ڕوونی نەهاویشتووە، بەڵام گەل خاوەنداری لە پرۆسەکە دەکات، گوتی: "ئەگەر ڕێکخراو بین و بەشداری پرۆسەکە بکەین، دەوڵەتی ناچار دەبێت کە هەنگاو بنێت".
پاشان چەندین نوێنەر قسەیان کرد، ئیسمخان ئۆک و دۆندو ئەنگین لەسەر ناوی دایکنی ئاشتی گوتیان: "ئێمە متمانەمان بە ڕێبەر ئاپۆیە".
شوکران سنجار: پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ، ستراتیژییە
ئەندامی تەژەکە_سە شوکران سنجار ڕایگەیاند ئەو پرۆسەیەی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێ کردووە، تاکتیکی نییە، بەڵکو گۆڕانی پارادایمیی ستراتیژییە. جەختی کردەوە، ژنانی کورد لە پرۆسەیەدا بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ دەکەن.
بەڕێوەبەریی نوێ هەڵبژێردرا
پاش ئەوەی ڕاپۆرتی کارکردن و دارایی خوێنرایەوە و پەسەندکرا، بەڕێوەبەریی نوێ هەڵبژێردرا. کۆنگرەکە بە درووشمی "ژن ژیان ئازادی" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.