کوردانی سویسرا دژی هێرشەکانی گەریلا دەڕژێنە گۆڕەپانەکان

سوپای تورک بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی هێرش دەکاتە سەر گەریلا، لە کاتێکدا گەریلا ئاگربەستی ڕاگەیاندووە. کوردانی سویسرا دژی هێرشەکانی سوپای تورک بانگەوازی بەپەلەیان کرد و ئەمڕۆ دەڕژێنە گۆڕەپانەکان.

کۆنسەی دیموکراتیکی کوردی سویسرا (جەدەکە_سە) و یەکێتیی ژنانی کوردی سویسرا (یەژەکە_سە)، بانگەوازیان لە گەلی کورد و هێزە دیموکراسییەکان کرد، دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک کە یاسا نێونەتەوەییەکان و یاساکانی جەنگ پێشێل دەکەن، بڕژێنە گۆڕەپانەکان، جەختکراوەتەوە کە بۆ ئەم مەبەستە لە چەندین شاری سویسرا چالاکیی هاوکات ئەنجام دەدرێت.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوتراوە: "ئەم هێرشە تەنها ئۆپەراسیۆنی سەربازیی نییە، بەڵکو هاوکات پەیامێکی سیاسیی هەڵدەگرێت. بەم هەنگاوە دەوڵەتی تورک ڕایدەگەیەنێت کە لایەنگری شەڕە نەوەک ئاشتی".

تێیدا ناڕەزایەتی دەردەبڕن بەرامبەر بێدەنگیی هێزە نێونەتەوەییەکان، دەڵێت: "لەبەرئەوەی تاوانەکانی جەنگی وەک بەکارهێنانی چەکی کیمایی سزا وەرناگرن، تاوانەکانی جەنگ بەردەوامن".

هەروەها بانگەواز لە گەل دەکەن، بەشداربن لەو چالاکییانەی کە ئەم ئێوارەیە لە چەند شارێکی سویسرا ئەنجام دەدرێن، دەڵێت: "ئەم هێرشانە تەنها بۆ سەر گەلی کورد نییە، بەڵکو هەڕەشەیە بۆ سەر هیوای ئاشتیی هەرێمەکە و ئیرادەی پێکەوەژیانی گەلان".

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، گەلی کورد و تەڤگەری ئازادیی وەڵامی "بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ـی ڕێبەر ئاپۆیان داوەتەوە، هەڵوێستییان بۆ چارەسەر نیشانداوە بەڵام ئاکەپە و حکومەتەکەی بێ وەستان هێرش دەکەنە سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، دەڵێت: "ڕاگەیاندراوی ئەمڕۆی هەپەگە_نەڕەچە ئاشکرای کرد کە سوپای تورک بە چەکی قورس و ئامرازی سەربازیی، لە ئاسمان و زەمینەوە بەردەوامە لە هێرشەکان. بانگەواز لە گەلی کورد و دۆستەکانیان و بەتایبەت ژنان دەکەین، دژی ئەم هێرشانە، لەپێناو ئاشتی و دیموکراسیی تێبکۆشن و بەشداریی چالاکییەکان بکەن".

شوێن و کاتی چالاکییەکان:

ژنێڤ

کاتژمێر: ١٦:٤٥

شوێن: بەردەم پۆستەخانەی گەورە (Rue du Mont Blanc)

*

وینتەرتور

کاتژمێر: ١٨:٠٠

شوێن: Bahnhofplatz

*

بێرن

کاتژمێر: ١٩:٠٠

شوێن: Bahnhofplatz

*

لۆزان

کاتژمێر: ١٨:٣٠

شوێن: بەردەم وێستگەی شەمەندەفەر

*

زیوریخ

کاتژمێر: ١٩:٠٠

شوێن: Hauptbahnhof

*

سۆلۆزەرن

کاتژمێر: ١٦:٠٠

شوێن: Bahnhofplatz

*

بازل

کاتژمێر: ١٩:٠٠

شوێن: SBB Bahnhof