لە دارمشتاد هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزارکرا
لە شاری دارمشتادی ئەڵمانیا هێرشە کیمیاییەکانی دوڵەتی تورک بە گردبوونەوەیەک شەرمەزارکرا.
لە شاری دارمشتادی ئەڵمانیا هێرشە کیمیاییەکانی دوڵەتی تورک بە گردبوونەوەیەک شەرمەزارکرا.
لە شاری دارمشتادی ئەڵمانیا بە پێشەنگایەتی ئەنجوومەنی گەل و ئەنجوومەنی ژنان، دژی هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک گردبوونەوەی ناڕەزایەتی ئەنجامدرا. لە چالاکییەکەدا هێرشەکانی سەر گۆڕەپانەکانی گەریلا کە سەرەڕای ئاگربەستی یەکلایەنەی پەکەکە ئەنجام دەدرێن، شەرمەزارکران.
پاش خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی، ڕاگەیاندراوی کۆنفیدراسیۆنی کۆمەڵگەی کورد لە ئەڵمانیا (کۆن_مەد) خوێنرایەوە و تێیدا هێرشەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزارکرا.
هاوسەرۆکی فەجەدەکە_کاوە، محەمەد چۆپان ڕایگەیاند ئەم هێرشانە هەوڵی ڕێگرییە لە ستاتۆی کورد، جەختی کردەوە سازش لە هێڵی تێکۆشان ناکەن.
چۆپان تیشكی خستەسەر پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕایگەیاند وەک ئەوەی تورکیا کاریگەرییەکانی ئیسرائیل لەسەر هەرێمەکە نەبینێت، هەوڵدەدات کورد نەبنە خاوەنی ستاتۆ.
چۆپان تیشكی خستەسەر گرنگیی پشتیوانی نێونەتەوەیی و مەزنکردنی تێکۆشان بە یەکگرتن لەگەڵ هێزە دیموکراتیکەکانی ئەوروپا، گوتی: "گەلی بەهێز، گەلی ڕێکخراوە. لەم جوگرافیایەشدا، ڕێکخستنی هەرە بەهێز، ڕێکخستنی گەلی کوردە. ئەگەر لە هەموو بوارێکدا ڕێکخراوبین و تێبکۆشین، سەردەکەوین".
چۆپان ڕایگەیاند دەبێت گەل زیاتر هۆشیاربن، تیشکی خستەسەر هەستیاریی پرۆسەکە و بانگەوازی لە هەمووان کرد کە ئامادەبن بۆ تێکۆشان.