لە لودڤیسبۆرگ بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوانێکی جەماوەریی ئەنجامدرا
لە لودڤیسبۆرگ بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوان ئەنجامدرا، داوای هەڵگرتنی قەدەغەی سەر پەکەکە لە ئەڵمانیا کرا.
لە لودڤیسبۆرگ بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوان ئەنجامدرا، داوای هەڵگرتنی قەدەغەی سەر پەکەکە لە ئەڵمانیا کرا.
لە شاری لودڤیسبۆرگی ئەڵمانیا بە پێشەنگایەتی گەنجان ڕێپێوانێک ئەنجامدرا و داوای ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ کرا.
لە ڕێپێوانەکەدا گەنجان پۆستەری ڕێبەر ئاپۆ و پانکارتی "ئازادی بۆ ئۆجالان"یان هەڵگرت. لە چالاکییەکەدا ئاماژە کرا بە "مافی هیوا" و داوای ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ کرا.
لەسەر ناوی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) قسەکرا و ڕاگەیاندرا قەدەغەی سەر پەکەکە لە ئەڵمانیا گەنجان تاوانبار دەکات، گوترا: "قەدەغەی سەر پەکەکە بڕیارێکی سیاسییە و پەیوەندی بە هەڕەشەی تیرۆرەوە نییە. ئەم بڕیارە پەراوێزخستنی مافی کەلتووری و سیاسی و کۆمەڵایەتیی گەلی کوردە لە ئەڵمانیا. ناهێڵن گەنجان ئازادانە بە ناسنامەی خۆیانەوە بژین. تا هەڵگرتنی ئەم قەدەغەیە درێژە بە تێکۆشان دەدەین".
ڕێپێوانەکە بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی" و "شەهید نامرن" کۆتایی هات.