لە مارسیلیا شەهیدانی مانگی ئایار یادکرانەوە

لە شاری مارسیلیا فەرەنسا لە کەسێتی کادرانی پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون، شەهیدانی مانگی ئایار یادکرانەوە.

لە شاری مارسیلیا فەرەنسا لە کەسێتی کادرانی پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون، شەهیدانی مانگی ئایار بە چالاکییەک یادکرانەوە. چالاکییەکە بە پێشەنگایەتی ئەنجوومەنی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی مارسیلیا ئەنجامدرا و زۆر کەس بەشداربوون.

پاش خولەکێک ڕێزگرتن، درووشمی "شەهید نامرن" بەرزکرایەوە. تیشکخرایە سەر میراتی تێکۆشانی شەهیدانی ئازادی و جەختکرایەوە لەسەر زیندوو ڕاگرتنی میراتی شەهیدان.

لەسەر ناوی بنەماڵەی شەهیدان، ئەرهان تارهان گوتی: "تا بەدیهێنانی خەونی شەهیدان بۆ ژیانی ئازاد و دیموکراتیک، تێکۆشانمان بەردەوام دەبێت".

نوێنەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) نەیلوفەر کۆچ، جەختی کردەوە لەسەر بەدیهێنانی خەونی شەهیدان.

پەیامی ڕێبەر ئاپۆ و بنەماڵەی شەهیدان خوێنرایەوە. دواتر چالاکییەکە بە شیعر و پیشاندانی سینڤزیۆن دەربارەی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون کۆتایی هات.