لە ئەڵمانیا شەهیدانی مانگی ئایار یادکرانەوە
لە شارەکانی لار و فرایبۆرگی ئەڵمانیا، شەهیدانی مانگی ئایار بە چالاکییەک یادکرانەوە. پەیامی دڵسۆزی بۆ تێکۆشانی شەهیدان دووپاتکرایەوە.
لە شارەکانی لار و فرایبۆرگی ئەڵمانیا، شەهیدانی مانگی ئایار بە چالاکییەک یادکرانەوە. پەیامی دڵسۆزی بۆ تێکۆشانی شەهیدان دووپاتکرایەوە.
لە شارەکانی لار و فرایبۆرگی ئەڵمانیا، بە پێشەنگایەتی ئەنجوومەنی ژنان، چالاکی یادکردنەوە بۆ شەهیدانی مانگی ئایار ئەنجامدرا. چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدان دەستی پێ کرد.
نوێنەرانی ئەنجوومەنەکە لە شارەکانی لار و فرایبۆرگ لە قسەکانیاندا تیشکیان خستەسەر واتای مانگی ئایار لە مێژووی تێکۆشاندا، دووپاتکرایەوە ئەو شەڕڤانانەی لەم مانگەدا شەهیدبوون، لەبیر ناکرێن.
لەسەر ناوی کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدان (کۆماو) گوترا: "هەموو شەهیدانی ئەم مانگە بە ڕێز خۆشەویستییەوە یاد دەکەینەوە، بەڵێن دەدەین درێژە بە تێکۆشانیان بدەین".
نوپەل مونزور گوتی: "لە دەنیز گەزمیشەوە تا هۆزان مزگین، لە عەلی حەیدەر قەیتانەوە و تا ڕەزا ئاڵتون، مانگی ئایار ناوی بەرخۆدانە. یادکردنەوەیان بە خاوەنداری لە تێکۆشانیان، دێتەدی".
چالاکییەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" و "ژن ژیان ئازادی" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.