مانگرتن لە خواردنی سێ ڕۆژە لە کۆڵن کۆتایی هات

مانگرتن لە خواردنی سێ ڕۆژە بە پێشەنگایەتی AVEG-KON و سەکەبە و (Young Struggle) و تەسەپە لەبەردەم کاتیدراڵی کۆڵن کۆتایی هات.

لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا بە داخوازی ئازادکردنی زیندانیانی زیندانی جۆری S و Y لە تورکیا و ئازادکردنی زیندانیانی شۆڕشگێڕ_سۆسیالیست لەو زیندانانە، مانگرتن لە خواردنی پشتگیری دەستی پێ کرد، پاش سێ ڕۆژ بە چالاکی خێمەدانان کۆتایی هات. لە چوارچێوەی مانگرتنەکەدا، کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی، دابەشکردنی بڵاوکراوە، سەردانی ڕێکخراوەکان و پانێڵی "یاسا و دیموکراسی لە تورکیا" ئەنجامدرا. هەروەها سەردانی کۆمەڵەی کورد کرا و بانگەوازی پشتیوانی کرا.

لە چالاکی خێمەدانانەکە، تیشکخرایەسەر سیاسەتی گۆشەگیری و هەلومەرجی نامرۆڤانە لە زیندانەکانی تورکیا و باکووری کوردستان شەرمەزارکرا. ئاماژە کرا بە گرنگی مەزنکردنی یەکگرتن، دووپاتکرایەوە، داوای زیندانیانی شۆڕشگێڕ داوای هەموو پێشکەوتووخواز و سۆسیالیست و شۆڕشگێڕانە. دووپاتکرایەوە، مانگرتن لە خواردنی سێ ڕۆژە کۆتایی هات، بەڵام تێکۆشان بەردەوامە.

چالاکییەکە بە درووشمی "ئازادی بۆ زیندانیانی سیاسی" و "بژی یەکگرتنی نێونەتەوەیی" کۆتایی هات.