شەهیدانی مانگی ئایار لە سیۆن یادکرانەوە

لە سیۆن، شەهیدانی مانگی ئایار بە چالاکی خوێندنەوەی بەکۆمەڵ و پیشاندانی سینڤزیۆن یادکرانەوە.

لە سیۆنی پایتەختی کانتۆنی ڤالایزی سویسرا، شەهیدانی مانگی ئایاری تێکۆشانی ئازادی کورد، یادکرانەوە.

چالاکییەکە لەلایەن دەسپێشخەریی کوردی ڤالایز و دەسپێشخەریی ژنانی لەیلا قاسم ڕێکخرا، لە کەسێتی کادرانی پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون، چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدان دەستی پێ کرد. پاشان سینڤزیۆنێک لەسەر تێکۆشانی شەهیدان نیشاندرا.

لە چالاکییەکەدا، لەسەر بناغەی نزیکایەتیی ئایدۆلۆژیی و سیاسیی ڕێبەر ئاپۆ، خوێندنەوەی بەکۆمەڵ و گفتوگۆ ئەنجامدرا. لە چوارچێوەی وتەکەی ڕێبەر ئاپۆ "پارێزنامەکانم لە هەر کوێ بن، منیش لەوێم" هەڵسەنگاندن کرا.

سیاسەتمەدار و نووسەر، ڕوشەن توتکو تیشکی خستەسەر گرنگی مانگی ئایار بۆ گەلی کورد، پێشەنگانی وەک مەزڵوم دۆغان و چوارەکە و حەقی کارەر و عەگیدی بیرهێنایەوە.

پاشان، پانێڵێک لەسەر ئازادیی ژن، سیستەمی کۆنفیدراڵی دیموکراتیک و یەکێتیی گەلان ئەنجامدرا. جەختکرایەوە، دەبێت کۆمەڵگەی کورد لە ئەوروپا چالاکانە و ڕێکخراوتر بەشداری پرۆسەکە بکات. هەروەها ئاماژەکرا بە ڕۆڵی پێشەنگایەتی ژنان لە تێکۆشانی کۆمەڵایەتییدا.

چالاکییەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" کۆتایی هات.