شەهیدانی پێشەنگی پەکەکە لە فریدرکسهافن یادکرانەوە
بە مەراسیمێکی شایستە کادرانی پێشەنگی پەکەکە شەهید عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون لە شاری فریدرکسهافنی ئەڵمانیا یادکرانەوە.
بە مەراسیمێکی شایستە کادرانی پێشەنگی پەکەکە شەهید عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون لە شاری فریدرکسهافنی ئەڵمانیا یادکرانەوە.
کوردستانیان بە مەراسیمێکی شایستە لە ناوەندنی چاندی میزۆپۆتامییای شاری فریدرکسهافن کادرانی پێشەنگی پەکەکە؛ شەهید عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتونیان یاد کردەوە.
لە هۆڵی یادکردنەوەکەدا وێنەی گەورەی هەردوو شەهید و هەروەها شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری هەڵواسرابوون و لە گەڵییدا وێنەی ڕێگەر ئاپۆ دانرابوو. مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان دەستی پێکرد.
لە بەردەوامی مەراسیمەکەدا بەشداربووان بە بەردەوامی درووشمی 'شەهید نامرن'یان گوتەوە و دواتر لە پەیام و قسەکاندا باسی خەبات و تێکۆشانی گرنگی چەند ساڵەی هەردوو شەهید لە ئازادی گەلی کورد و گەلانی بندەستدا کرا.
هەر لە مەراسیمەکەدا هەڵبەستی 'من مرۆڤبووم'ی شەهید عەلی حەیدەر خوێندرایەوە، دواتر سینەڤیزیۆنێک لەسەر ژیانی پڕ لە تێکۆشانی هەردوو شەهید نمایش کرا.
مەراسیمەکە بە گوتنەوە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "شەهید نامرن" کۆتای هات.