بۆ یادکردنەوەی ڕێبەر لجێ (ئەنگین دالا) کە ١٨ ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ شەهیدبوو، هەروەها شۆڕشگێڕی ئەنتەرنسیۆنالیست تیژدا زاگرۆس (کێلی فریگانگ) کە ٢٥ ی نیسان شەهیدبوو، لە ناوەندنی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیک (دەکتەم) لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا چالاکی یادکردنەوە ئەنجامدرا.
چالاکییەکە لەلایەن کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدان (کۆماو) و دەکتەم ڕێکخرا، کوردستانیان و بنەماڵەی ڕێبەر لجێ و ئەنتەرناسیۆنالیستەکان بەشداربوون.
وێنەی ڕێبەر ئاپۆ و ڕێبەر لجێ و تیژدا زاگرۆس لە هۆڵەکەد هەڵواسران.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدان، لەسەر ناوی کۆماو شەنگێ قارەمان قسەی کرد، ڕایگەیاند لەسایەی فیداکاریی شەهیدان، تێکۆشانی ئازادیی گەیشتووەتە ئەم ئاستە.
شەنگێ ڕایگەیاند لەم قۆناغەی تێکۆشانی ئازادییدا بەرپرسیارێتیی مەزن کەوتووەتە سەر گەل و گوتی: "بە هەر شەهیدبوونێک، ئەرکمان زیاتر دەبێت. ئێمە قەرزاری فیداکاریی شەهیدانین. شەهیدبوونیان ئەرکمان قورستر دەکات، پێویستە خەبات و تێکۆشانی زیاتر بکەین".
پاشان ئەندامی دەسپێشخەریی ئازادیی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، ڕایمار حەیدەر قسەی کرد.
دوای پیشاندانی سینڤزیۆنێک دەربارەی تیژدا زاگرۆس و ڕێبەر لجێ، یادەکە بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "شەهید نامرن" و "ژن ژیان ئازادی" کۆتایی هات.