کۆنگرەکە بە بەشداری چەندین ئەندام و کوردستانی لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردیی ئەدینبوێرگ ڕێکخرا. کۆنگرەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان دەستی پێکرد و پێشکەشی ڕوحی کادرانی پێشەنگی پەکەکە شەهید عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون کرا.
دواتر دیوانی کۆنگرە هەڵبژێردرا و دەستنیشان کرا درووشمی بنەڕەتی کۆنگرەکە "خۆمان ڕێکخراو دەکەین، لە ژێر کۆموون بوونماندا کۆمەڵگەی دیموکراتیک بونیاد دەنێین" دەبێت. لە کۆنگرەکەدا هاوسەرۆکانی ئەنجوومەنەکە دێرسیم ئامەد و شۆڕش کوردی خەباتی ساڵێکی ئەنجوومەنەکەیان خستەڕوو وە دواتر لەسەر بنەمای ڕخنەدان هەڵسەنگاندیان بۆ کارەکان کرد.
لە کۆنگرەکەدا هاوسەرۆکی کەجەدەکە-ئەورووپا، زوبەیدە زومروت بە ئۆنلاین بەشداری کرد و ئاماژەی بەوەدا بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ گرنگییەکی مێژوویی هەیە و جەختی کردەوە لەوەی هەمووان بەرپرسیارن لە کارکردن بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک.
دواتر لەسەر ناوی مەلەکەپە حوسەین یۆڵداش قسەیکرد و دوای پیرۆزکردنی بەستنی کۆنگرەکە ئاماژەی بە گرنگی بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد و بانگەوازی لە هەمووان کرد بۆ تێکۆشانی دیموکراتیکییانە.
دوای پەیامەکان ڕاپۆرتی کۆمسیۆن خوێندرایەوە، ئەندامانی کۆنگرە پاش هەڵسەنگاندنی کارەکانی پێشووی ئەنجوومەن، گفتوگۆیان لەسەر پەرەدان بە کارەکانی ئایندەی ئەنجوومەنەکە کرد. لە گفتوگۆکاندا دەسنیشان کرا بە تایبەت ڕێکخستنوونی کۆموونە ئامانجی بنەڕەتی تێکۆشانی ئایندە دەبێت.
لە هەڵبژاردنی کۆنگرەکەدا، دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی گەلی کورد لە سکۆتەلەندا هەڵبژێردران کە ژمارەیان ٢١ کەسە. هەروەها هەریەک لە ئۆزەلەم ئامەد و حەسەن هەڤاڵ وەک هاوسەرۆک هەڵبژێردران.