بە دیمەن

ئیشکگریی ئازادی: خاوەنداری کردن لە پارادایمی نوێ، ئازادی بەدی دەهێنێت

چالاکی "ئیشکگریی ئازادی" کە لە ساڵی ٢٠١٢ بە داواکاری کۆتاییهێنان بە گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمرالی و ئازادی جەستەیی بەرێزی دەستیپێکرد، لە هەفتەی ٦٧٧ـەمینی خۆیدا بە گروپێکی نوێ بەردەوامە.

چالاکیی ئیشکگریی ئازادی کە لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا کە دامەزراوەکانی وەک ئەنجومەنی سی پی تی ئەوروپا و DMME تێدا بەڕێوە دەچن، لە هەفتەی ٦٧٧دا بەردەوامی هەیە.

ئیشکگریی ئازادی کە بە داواکاری کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەچێت، هەر هەفتەیەک لە لایەن گروپێکی جیاوازەوە بەرێوە دەچێت.

ئیشکگرانی ئەم هەفتەیە لە لایەن وڵاتپارێزانی کورد نەدیم چۆراک، تایلان ئاکدەمیر، ئەحمەد ئۆزیاشاردیلۆک و دەنیز ئەرکلچ لە سویسراوە، نەوبەی ئیشکگرییەکەیان لەئەستۆ گرت.

نەدیم چۆراک، وەک وتەبێژی گروپی چالاکییەکە وتی: "ئامانجی سەرەکیمان ئەوەیە ڕێبەر ئاپۆ بەئازادی لەنێو خۆماندا ببینن."

هەروەها نەدیم چۆراک بانگەوازی لە گەلی کورد و کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کرد کە خاوەنداری لە پرۆسە مێژوییەکەی ڕێبەر ئاپۆ بکەن کە لە ٢٧ی شوبات دەستی پێکردووە و ڕایگەیاند خاوەنداری کردن لە پارادایمی نوێ، لەگەڵ خۆیدا ئازادی گەلی کورد و ئازادی هەموو گەلانی بندەست بەدی دەهێنێت.

نەدیم چۆراک لە کۆتایی قسەکانیدا داوای لە دەوڵەتی تورکیا کرد دەستبەجێ هەنگاوی خێرا بنێت و وتی: "بۆ ئەوەی ئەم پرۆسەیە سەرکەوێت، پێویستە هەنگاوی پێویست بنرێت."