زەهرا کورتای لە فەڕەنسا بە مەبەستی دیپۆرتکردنەوەی دەستبەسەر کرا
زەهرا کورتای چالاکوانی چەپی فەڕەنسا و یەکێک لە چالاکوانانی مانگرتن لە خواردنی ساڵی ٢٠٠٠ ، کاتێک بۆ وەرگرتنی ناسنامەکەی سەردانی پارێزگاری کرد، دەستبەسەر کرا.
زەهرا کورتای چالاکوانی چەپی فەڕەنسا و یەکێک لە چالاکوانانی مانگرتن لە خواردنی ساڵی ٢٠٠٠ ، کاتێک بۆ وەرگرتنی ناسنامەکەی سەردانی پارێزگاری کرد، دەستبەسەر کرا.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بەدەست کەوتووە، زەهرا کورتای کە نەخۆشی و کێشەی تەندروستی قورسی هەیە، لە ٢٧ی ئایاردا کاتێک بۆ وەرگرتنی ناسنامەکەی سەردانی پارێزگاری کرێتیلی کردووە دەستبەسەر کراوە. زەهرا کورتای مەترسی دیپۆرتکردنەوەی لەسەرە.
نووسینگەی نێونەتەوەیی یاسای گەل ڕایگەیاندووە، بڕیاری دەستبەسەرکردن و دیپۆرتکردنەوە 'نایاساییە' و دەست نیشانی کردووە، ئەو کردەوەیە 'پێشێلکردنی یاسای نێونەتەوەییە و داوای ئازادکردنی دەستبەجێی زەهرا کورتای کرد.
لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣، لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا، ١٤ئەندامی بەرەی گەلی تورکیا سزای زیندانیکردنیان هەر لە ٢ساڵەوە هەتا ٧ ساڵ بەسەریاندا سەپێندرا.شایانی باسە زەهرا کورتای یەکێک لەو کەسانە بوو.
زەهرا کورتای پێشتریش لە ساڵی ٢٠١٩دا هەڕەشەی دیپۆرتکردنەوەی لێکرابوو، زەهرا زیاتر لە ١٥ ساڵە لە فەرەنسا دەژی.