دیمەنی بڕینەوەی دارەکانی ئاکبەلەن بڵاوکرایەوە

سەرەڕای ناڕەزایەتییەکان، هەزاران دار لە دارستانی ئاکبەلەن لە موغلا بڕێنرایەوە لەپێناو کردنەوەی کانی خەڵوز.

هەرچەند گوندنشینان کاردانەوەی زۆریان نیشاندا، بەڵام دارەکانی دارستانی ئاکبەلەن بڕایەوە بە هاوکاری دەسەڵات، لەپێناو کردنەوەی کانی خەڵوز، هێشتاش بڕینەوەی دارەکان بەردەوامە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، بە سەرپەرشتی سەربازەکان چوار یەکی ڕووبەری دارستانەکە بڕێنراوەتەوە، ڕێگە نادرێت گەل بچێتە ئەو ناوچانەی دارەکان دەبڕێنرێنەوە.

چەند کەسێک بەدزی پۆلیسەوە گەیشتنە دارستانەکە و دیمەنی بڕینەوەی دارەکانیان تۆمارکرد.