بە دیمەن

تەرمی شەهید عەزیز سەڵاحەدین لە قامیشلۆ بە خاک سپێردرا

تەرمی شەهید عەزیز سەڵاحەدین کە لە هێرشی دەوڵەتی تورکدا شەهید بوو، بە خاک سپێردرا.

بە ئامادەبوونی سەدان دانیشتووی شاری قامیشلۆ و گوندەکانی دەوروبەری، عەزیز سەڵاحەدین شێخۆ کە لە ١ ی کانونی یەکەم لە هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر ڕێگای قامیشلۆ- حەسەکە شەهیدبوو بە خاک سپێردرا.

مەڕاسیمەکە لە گۆڕستانی شەهید دەلیل سارۆخان لە قامیشلۆ بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێکرد.

هاوسەرۆکی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی قامیشلۆ عوبێد عەتێ لە مەڕاسیمەکەدا سڵاوی لە بەرخۆدان و تێکۆشانی گەل کرد. وتی: "بە ڕێز و شکۆوە سڵاو لە یەکگرتنی پێکهاتەکان دەکەین، کە گەلەکەمان لە شین و شاییدا لە تەنیشت یەکن".

بەڕێوەبەری تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک ئاید ئیبراهیم تیکشی خستەسەر بەرخۆدانی گەلی شەهبا و حەلەب، باسی لەوەکرد کە گەل ساڵانێکە لە کەمپەکان بەرخۆدان دەکەن،  بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ سەر خاکی داگیرکراوی خۆیان لە عەفرین، بەڵام دیسان بە زۆر لە ماڵەکانی خۆیان دەکران.

ئەندامی نوسینگەی پەیوەندییەکانی مەجلیسی سەربازی قامیشلۆ کاوە گولۆ بەڵێنێ درێژە پێدانی ڕێگەی شەهیدانی دا و دووپاتی کردەوە بەهای بونیاتنانی وڵات گرانە.

لەسەر ناوی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک شێخ جەسیر ئەل ساڵەح سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید کرد و گوتی: "ئەو گەل و نەتەوانەی کە خوێن و شەهید نادەن نە شایستەی ژیانن، نە ناویان لە مێژوودا دەنووسرێتەوە".

بە ناوی بنەماڵەی شەهید عەزیز، کێفۆ عوسمان قسەی کرد و سوپاسی سەرجەم بەشداربووانی کرد و ئاماژەی بەوەکرد بە تێکۆشان و فیداکاری شەهید عەزیز سەربەرزن.

پاشان ناسنامەی شەھید خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەی شەهید کرا.

تەرمی شەهید عەزیز بە درووشمی بڵندکردنی بەرخۆدان و تێکۆشان بەخاک سپێردرا.