هێرشی داگیرکاری: گوندەکان تۆپباران دەکرێن
هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لەسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە، چەندین گوند تۆپباران کران.
هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لەسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە، چەندین گوند تۆپباران کران.
دەوڵەتی تورک و چەتەکانی گوندی ئەل تەروازیەی شارۆچکەی سلوکێی گرێسپییان بە هاوەن کردە ئامانج. دەربارەی ئەنجامەکانی هێرشەکە زانیاری بەردەست نییە.
سوپای داگیرکەری تورک گوندی زۆر مغاری ڕۆژئاوای شاری کۆبانێی تۆپباران کرد. بەپێی زانیارییەکان، لە ئەنجامی هێرشەکەدا هیچ زیانێک لە گوندەکە ڕووی نەداوە.
هێزەکانی مەجلیسی سەربازیی مەنبەج لە وەڵامدانەوەی هێرشەکانی چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، ١٠ چەتەی کوشت.
پاش تێکشکاندنی هێرشی چەتەکان، لە هەرێمە داگیرکراوەکانەوە مەنبەج تۆپباران کرا. هەروەها سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی بە تۆپ و هاوەن گوندەکانی سەیدا و دەندەنەی ڕۆژئاوا کانتۆنی مەنبەج تۆپباران دەکەن. دەربارەی هێرشەکان زانیاری زیاتر بەردەست نییە.