بە دیمەن

لە پەرلەمان کودەتای قەیوم شەرمەزار دەکرێت

پەرلەمانتارانی دەم پارتی لە پەرلەمان کودەتای قەیومیان شەرمەزار کرد.

کودەتای قەیوم شەرمەزار کرا

پەرلەمانتارانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) دژی دەستبەسەراگرتنی ئیرادە و دانانی قەیوم لە لیژنەی گشتی پەرلەمان ناڕەزایەتییان پیشاندا.

پەرلەمانتارانی دەم پارتی کێشایان بەسەر مێزەکاندا و درووشمی "قەیوم دەچن و گەل دێن" و "قەیوم کودەتایە"یان بەرزکردەوە.

بەهۆی ناڕەزایەتییەکەوە، گوڵزار بیچەر کاراجای جەهەپەیی بۆ ماوەی ١٠ خولەک ناوبڕی دا بە دانیشتنەکە. پاش ناوبڕەکەش، ناڕەزایەتییەکان بەردەوام بوون، بۆیە دیسان ناوبڕ درایە دانیشتنەکە.

چالاکی پەرلەمانتارانی دەم پارتی پاش دووەمین دانیشتنیش بەردەوام بوو.