هێزەکانی ڕەنج و ئاشتی و دیموکراسی ئیستەنبوڵ بۆ شەرمەزارکردنی چەتەکانی هەئیەی تەحریر ئەل شام و سوپای نیشتیمانی سووریای پاشماوەی داعش کە سەر بە دەوڵەتی تورکن و لە ڕۆژی ٢٧ ی تشرینی دووەم هێرشیان کردە سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، شەوێک دوای ئەوە بە دروشمی "هێرشە بەردەوامەکانی چەتەکان لە سووریا ڕابگرن" لە گۆڕەپانی شیشخانەی بیۆغلو کۆبوونەوە. پۆلیسەکان هێرشیان کردە سەر جەماوەر و ٨٤ کەس دەستبەسەرکران. ئەم کەسانەی دەستبەسەرکران بە "پروپاگەندەی بۆ ڕێکخستن" و "بەرەنگاربوونەوەی پۆلیس" تۆمەتبارکران.
لەو ٨٤ دەستبەسەرکراوە، ٧٧ کەسیان لە بەڕێوەبەری پۆلیس ئازادکران و ٧ کەسیان ڕەوانەی داواکاری گشتی کران. ٧ کەس کە لە داواکاری گشتی ئیفادەیان دا، بە داواکاری زیندانیکردن ڕەوانەی دادگای سزای سوڵح کران. دادەور بەتۆمەتی "پروپاگەندەی بۆ ڕێکخستن" و "بەرەنگاربوونەوەی پۆلیس" بڕیاری زیندانی کردنیانی دا.