بۆردوومانەکەی سەر دێرک: دوو لە برینداران شەهید بوون
دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی چەکهەڵگر هێرشی کردە سەر شاری دێرک و لە ئەنجامدا شەهید و برینداری لێکەوتەوە.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی چەکهەڵگر هێرشی کردە سەر شاری دێرک و لە ئەنجامدا شەهید و برینداری لێکەوتەوە.
لە بەردەوامی هێرشە داگیرکارییەکاندا، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی چەکهەڵگری دەوڵەتی داگیرکەری تورک، شوشتنگەی ئۆتۆمبێلی ئاراراتی لە نزیک گەراجی باسان لە شاری دێرک بۆردوومان کرد و لە ئەنجامدا چوار هاوڵاتی مەدەنی بە سەختی برینداربوون.
بەگوێرەی زانیارییەکان، دوای گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانەی قامیشلۆ، دوو لە بریندارەکان بە ناوەکانی، عەبدوڵا عەلی ئەل ئەحمەد و ئەنەس تەمام محمەد بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە گیانیان لەدەست داوە.