'کۆتایی بە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی بهێنن'
کوردستانیان پەیوەست بە هێرشی چەتەکانی دەوڵەتی تورک بانگەوازییان لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد و گوتییان: "بەرپرسیارن لەم هێرشانە. کۆتایی بە هێرشە دڕندانەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر ڕۆژئاوا بهێنن."
کوردستانیان پەیوەست بە هێرشی چەتەکانی دەوڵەتی تورک بانگەوازییان لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد و گوتییان: "بەرپرسیارن لەم هێرشانە. کۆتایی بە هێرشە دڕندانەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر ڕۆژئاوا بهێنن."
کوردستانیان لە نزیک خێمەی بەرخۆدان کە نزیکەی چوار ساڵە هەموو چوارشەمانێک لە پێش ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری جنێفی سویسرا هەڵیدەدەن و داوای ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ دەکەن. لە چالاکی ئەم هەفتەیەدا لە کەسێتی قارەمانانی شۆڕشی ڕۆژئاوادا بۆ یادکرنەوەی شەهیدانی ئازادی کوردستان خولەکێک بەبێدەنگی وەستان.
دواتر لەسەر ناوی کۆمیتەی جنێفی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" فەیسەڵ کوشکاناد بەیاننامەیەکی بۆ ڕۆژنامەوانان خوێندەوە و ئاماژەی بە پێشهاتەکانی ئەم دواییەی سوریا کرد و بەناوی کۆمەڵگەی کوردی جنێفەوە سڵاوی لە هەوڵەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کرد لە پێشوازیکردنی کۆچبەراندا.
'ڕێگری لە تاوانەکانی دەوڵەتی تورک بکەن!"
لە قسەکانیدا کوشکاناد ناڕەزایەتی لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەربڕی و ئەمەی وت: "داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، خاچی سور و هەموو هێزە نێونەتەوەییەکان دەکەین، ڕێگە نەدەن دەوڵەتی تورکی فاشیست بە بەرچاوی جیهانەوە سەرلەنوێ تیرۆر و کاولکاری زیندوو بکاتەوە و هێرشە تاوانکاری و دژە مرۆڤانەکانی دەوڵەتی تورک بوەستێنن. بەرپسیاری ئەو کارەن"
هەر لە چالاکییەکەدا لەسەر ناوی گەنجانی ڕۆژئاوا، دەلیلە قامیشلۆ بە زمانی عەرەبی ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە و ئاماژەی بەوەدا دەوڵەتی تورک بە مەرامی لە مێژیینەی خۆیەوە لەمڕۆدا هەوڵدەدات کۆتایی بە دەستکەوتی کوردان بهێنیت لە ڕۆژئاوادا و وتی: "ئەوانەی خەونی داگیرکردنی خاکمانیان هەیە، بە بەرخۆدانی گەلی کوردەوە لە مێژوودا لە گۆڕدەنرێن."