قەسەدە لە منبج هێرشێکی چەتەکانی پوچەڵکردەوە

قەسەدە ڕایگەیاند کە لە باشووری منبج و دێر حافرێ هەوڵێکی هێرشی چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان شکست پێ هێناوە و لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر لە چەتەکان کوژران و بریندارکران.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک، ڕایگەیاند کە هێزەکانیان، شکستییان بە هەوڵی هێرشەکانی چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گوندەکانی منبج و دێرحافرێ هێناوە.

لە شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان ئەنجومەنی سەربازی منبج، مەجلیسی سەربازی تەبقا لە دژی چەتەکاندا ژمارەیەک چەتە کوژراون و هەندێکی دیکەش برینداربوون.

ناوەندی ڕاگەیاندن جەختی لە ئامادەبوونی قەسەدە کردەوە لە شکستپێهێنانی هێرشەکان و پاراستنی هەرێمەکەدا.