لەسەر سنورەوە شەرمەزارکردنی هێرشە داگیرکارییەکان: بەرخۆدانمان گەورە دەکەین!
بە چالاکی ڕێپێوان لە ناوچەی پرسوسی لەسەر سنوری کۆبانێ هێرشە داگیرکارییەکان شەرمەزار کرا و پەیامی: "ڕێگە بەداگیرکاری نادەین، بەرخۆدانمان بەرفراوان دەکەین" درا.
بە چالاکی ڕێپێوان لە ناوچەی پرسوسی لەسەر سنوری کۆبانێ هێرشە داگیرکارییەکان شەرمەزار کرا و پەیامی: "ڕێگە بەداگیرکاری نادەین، بەرخۆدانمان بەرفراوان دەکەین" درا.
هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لەسەر باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا، بە ڕێپێوانێک لە ناوچەی پرسورسی ڕحایی هاسنوری کۆبانێ شەرمەزار کرا. چالاکییەکە بە پێشەنگایەتی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە)، دەم پارتی و تەڤگەری ژنی ئازاد (تەژەئا) ئەنجام درا. جەماوەری گەل بە یاوەریی نوێنەر و ئەندامانی پارت و لایەنە سیاسییەکان لە گەڕەکی عەلیگۆرێ کۆبوونەوە و بە بەرزکردنەوەی درووشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "ڕۆژئاوا هێڵی سورمانە" بە ڕێگەی پرسوس-کۆبانێ ڕێپێوانەکەیان ئەنجامدا.
لە چالاکییەکەدا کەسکین بایندری هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە قسەیکرد و بە ئاماژەدان بۆ چالاکیەکانی ١٠ ساڵ بەرلەئێستایی کۆبانێ باسی لەوەکرد دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە بەهەمان عەقڵێتەوە لە ئێستاشدا لە دژی ژیانی ئاشتییانە و پێکەوەییە و وتی: "دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە دەیەوێت باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بکاتە گۆڕەپانی کۆمەڵکوژی. لێرەوە دەڵێین دەستبەرداری ئەم سیاسەتەتان ببن."
'ئەوانەی لەسەر گەلی ڕۆژئاوا کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدن، لە دژی ئاشتیین'
هەر لە قسەکانییدا بایندر ئاماژەی بە بەرخۆدانی داستان-ئامێزی کۆبانێ کرد و ئەمەی وت: "چارەنوسی گەلی ڕۆژئاوا چارەنوسی هەموو کوردستانییەکە. ئەوانەی لەسەر گەلی ڕۆژئاوا کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدەن، ناتوانن دەست بۆ ئاشتی درێژ بکەن. با گەلانی جیهان لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا دڵنییا ببنەوە. لە بەرخۆدانی کۆبانێدا ڕێگە بە داگیرکاری نەدرا، لە ئێستاشدا نادرێت. تا بە دەستهێنانی ئازادی و یەکسانیمان لە بەرخۆداندا دەبین."
لە کۆتاییدا بایندر ئاماژەی بەوەدا ڕۆژئاوا بۆ تەواوی جیهان بووە بە نموونەی هیوایی مرۆڤایەتی.