گرووپە چەتەکان ڕێگری لە چونەناوی ئۆتۆمبیلە گوێزەرەوەکان دەکەن بۆ کانتۆنی شەهبا-عەفرین
چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک داگیرکەری ڕێگەیان بە پاسەکان نەدا بۆ گواستنەوەی ئەوکەسانەی کە هێشتا لە کانتۆنی عەفرین-شەهبادا مانەتەوە.
چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک داگیرکەری ڕێگەیان بە پاسەکان نەدا بۆ گواستنەوەی ئەوکەسانەی کە هێشتا لە کانتۆنی عەفرین-شەهبادا مانەتەوە.
دوای هێرشەکانی دەوڵەتی تورک داگیرکەری و چەتەکانی بۆ سەر تەل ڕەفعەت و شەهبا، مەجلیسی گەلی عەفرین و شەهبا بە ئامانجی ڕێگریکردن لە کۆمەڵکوژی بڕیاریاندا بە گواستنەوەی گەل بۆ هەرێمە ئارامەکان. لەسەر بڕیاری ٢ی کانونی یەکەم (٢٠٢٤) گواستنەوەی گەل بۆ ناوچەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دەستیپێکرد. تا ئێستا دەیان هەزار هاوڵاتی گواستراونەتەوە بۆ تەبقە و ڕەقە، بەڵام هێشتا بەشێک لە هاوڵاتییان لە شەهبا ماونەتەوە و نەگواستراونەتەوە.
بۆ گواستنەوەی ئەو کەسانەی کە ماونەتەوە، مەجلیسی گەلی عەفرین-شەهبا ٥٠ پاسی ڕەوانەی کانتۆنی عەفرین-شەهبا کرد، بەڵام چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ڕێگەیان نەدا ئوتۆمبێلەکان بچنە ناو کانتۆنەکەوە. بۆیە پاسەکان دەگەڕێنەوە ناوچەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری.
فرتوفێڵی دەزگای بارزانی بەرانبەر بە کۆچبەران
لە لایەکی دیکەوە دەزگایی سەر بە بارزانییەکان و چەتەکانی داگیرکەر هەوڵدەدەن ئەوانەی کە لە شەهبا ماونەتەوە بۆ هەرێمە داگیرکراوەکانی تر بگوازنەوە. سەرچاوەکان ئاشکرایان کردووە کە چەتە و دەزگایی سەر بە بازرانییەکان لە جزیرە خۆیان وەک کەسانێک پیشان داوە بۆ بەهاناوەچوونی گەل.
گروپی چەتەکان بە پاسەکان دەچنە لای گەل و پێیان دەڵێن، دەتانبەین بۆ شوێنە ئارامەکان، بەڵام هەوڵ دەدەن بیانبەن بۆ عەفرینی داگیرکراو.