جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان چالاکیان ئەنجامدا

جەنگاوەرانی گەلهات کۆبانێ سەر بە هەبەدە، لەدژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە کۆجاعەلی چالاکیان ئەنجامدا.

جەنگاوەرانی گەلهات کۆبانێ سەر بە بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) ڕایانگەیاند، لە دژی هێرشەکانی سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ٢چالاکییان ئەنجامداوە. لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان بۆ سەر شۆڕشمان لە ڕۆژئاوا، سەفەربەری چالاکیەکان ڕادەگەیەنین." لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە لە ناوچەی گەزێ و چایرۆڤا ‌هێزەکانمان ٢ چالاکیان ئەنجامداوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ئێوارەی ٢٩ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٢٢:٠٠، بارهەڵگرێکی فاشیستان کە لە گەبزەوە بەرەو ئەستەنبوڵ دەچوو سووتێندرا. هەروەها ڕاگەیەندراوە کە ڕۆژی ٣ی کانوونی یەکەم لە چایرۆڤا بارهەڵگرێک و کۆگای کۆمپانیای ناوخۆیی کارگۆ سووتێندرا.