'کوردان لە هەموو جێگەیەک لە بەرخۆداندان'
لە چالاکیەکەی پرسوسدا هاسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغللاری ناڕەزایەتی لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان پیشاندا و وتی: "کوردان لە هەموو کات و جێگەیەک لە بەرخۆداندان."
لە چالاکیەکەی پرسوسدا هاسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغللاری ناڕەزایەتی لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان پیشاندا و وتی: "کوردان لە هەموو کات و جێگەیەک لە بەرخۆداندان."
هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لەسەر باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا، بە ڕێپێوانێک لە ناوچەی پرسورسی ڕحایی هاسنوری کۆبانێ شەرمەزار کرا. چالاکییەکە بە پێشەنگایەتی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە)، دەم پارتی و تەڤگەری ژنی ئازاد (تەژەئا) ئەنجام درا. جەماوەری گەل بە یاوەریی نوێنەر و ئەندامانی پارت و لایەنە سیاسییەکان لە گەڕەکی عەلیگۆرێ کۆبوونەوە و بە بەرزکردنەوەی درووشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "ڕۆژئاوا هێڵی سورمانە" بە ڕێگەی پرسوس-کۆبانێ ڕێپێوانەکەیان ئەنجامدا.
لە چالاکیەکەدا هاسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغللاری قسەیکرد و پەیامی بەردەوامیدانی لەسەر تێکۆشانی دیموکراتیکانە دا و وتی: "تاکو لە هەرێمەکەدا سیستەمێکی ئاشتی و ئارامی خوشک-برایەتی گەلان بونیاد دەنرێت لە تێکۆشانمان بەردەوام دەبین." تولای ئاماژەی بەوەدا هێرشە دڕندانەکانی هەتەشە درێژکراوەی هێرشەکانی ٢٠١١ی داعشە لە دژیی ڕۆژئاوا.
'سوریا پێویستی بە ئاشتییە'
لە قسەکانیدا تولای ئاماژەی بە گرنگی و پێویستی ئاشتی کرد بۆ دۆخی سوریا و وتی: "دەبێت لە سوریادا ئاشتی بونیادبنرێت. گروپە چەتەکان دۆخی ئاشتی سەرەوژێر دەکەنەوە. هەموو یارییەکانی سوریا پەیوەندی بە تورکیاوە هەیە. هەربۆیە تورکیا نەیویست پرسەکانی کورد لە ڕێگەی ئاشتی و دیموکراسییەوە چارەسەر بکرێت."
هاسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغللاری جەختی لەوەکردەوە ئەم پێشهات و ئاڵۆزییانە لە سودی گەلانی ناچەکە نیە.
هەر لە چالاکییەکەدا هاوسەرۆکی هەدەکە مەراڵ دانش بەشتاش بە هەمان شێوە هێرشە داگیرکارییەکانی شەرمەزار کرد و ئاماژەی بەوەدا کورد و دۆستەکانی هەموو کاتێک لە بەرخۆداندا بوون و وەک چۆن لە پێشوودا کردوویانە لە ئێستاشدا بە بەرخۆدان مەرامی ئەم هێرشانە بەتاڵ دەکەنەوە.