پەرلەمانتاران لە پەرلەمان چالاکیان کرد: گۆشەگیری هەڵبگرن

پەرلەمانتارانی دەم پارتی لە دژی گۆشەگیری لە ئیمراڵی، هێرشە داگیرکەرییەکان و کودەتای قەیوم لە پەرلەمان چالاکی دانیشتنیان سازکرد.

هاوسەرۆکانی فراکسیۆنی دەم پارتی گوڵستان کلیچ کۆچیگیت و سەزایی تەمەلی و ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی پارتەکە لە دژی گۆشەگیری سەر رێبەر ئاپۆ، شەڕ و دانانی قەیوم چالاکی ناڕەزایەتیان ئەنجامدا.

پەرلەمانتاران لە بینای فراکسیۆنەکانەوە تا بەردەم دەرگای پێشوازی پەرلەمان رێپێوانیان کرد و دژی دانانی قەیوم و سیاسەتەکانی رەتکردنەوەی هاوسەرۆکایەتی چەند دروشمێکیان هەڵگرتبوو، لەوانە "نا بۆ قەیوم، بەڵێ بۆ دیموکراسی"، و "هاوسەرۆکایەتی هێڵی مۆری ئێمەیە".

لە چالاکییەکەدا سەزایی تەمەلی قسەی کرد و ئاماژەی بە چالاکییەکەیان لە بەردەم وەزارەتی ناوخۆکرد و رایگەیاند، ئەو تاوانانەی لەوێ دەکرێن شەرمەزارامان کرد، بەپێداگرییەوە بەرامبەر بە دەستوری هەمیشەیی تاوان دەکەن. مافی دەنگدەر و هەڵبژێردراوان پێشێل دەکەن. قەیەم رەتدەکەینەوە و دژی کودەتا دەوەستینەوە، لە کاتێکدا مافی دەنگدەر و هەڵبژێردراو پێشێل دەکەن، چۆن دەتوانن بڵێن پارتێکی تورکیان".

تەمەلی ئەوەشی خستەڕوو، کە نەک هەر لە دژی قەیوم، بەڵکوو لە دژی شەڕ و گۆشەگیری لە هەموو گۆڕەپانەکاندا بەرخودان دەکەن. لە درێژەدا سەبارەت بە بانگەشەکان لە بارەی دیدار لەگەڵ رێبەر ئاپۆ و داواکارییەکان کە ئاراستەی وەزارەتی دادکراون، تەمەلی وتی، "دەڵێن هەنگاو دەنێین، بەڵام هیج هەنگاوێکیان نەناوە. کاتی گونجاو کەیە؟ چ لەمپەرێک لەبەردەم ئەو هەنگاوەدایە؟ هەموان دەزانن کاتێک ئەو هەنگاوە بنرێت، دەرگاکان بکرێنەوە و ئۆجالان قسە بکات، هیوای ئاشتیی کۆمەڵایەتی گەورە دەبێت".

دواتر پەرلەمانتارانی دەم پارتی بۆ ماوەی یەک کاتژمێر چالاکی دانیشتنیان سازکرد.