لە سێ شار بانگەوازی بۆ پشتیوانی کردنی ڕۆژئاوا کرا

لە سێ شار هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا شەرمەزار کران و بانگەوازی بۆ پشتیوانی کردنی ڕۆژئاوا کرا.

چالاکی پشتیوانیکردنی ڕۆژئاوا

ناڕەزایەتی دەربڕین لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و گروپەکانی لەسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامە. هێرشەکان لە چەندین شاردا شەرمەزاکران.

خارپێت

لە پێش گەراجی خۆزاتی خارپیت ڕاگەیاندراوێک خوێندرایەوە. هاوسەرۆکی خارپێتی دەم پارتی سۆنگول جەنگیز ئاشکرای کرد کە هێرشەکان لەسەر هەرێمەکانی حەلەب و تەل ڕەفعەت و شەهبا تاوانن لە دژی مرۆڤایەتی و گوتی: "بە دەیان هەزاران کەس لە داگیرکەرانی تەحریر ئەل شام و سوپای نیشتمانی سووریا هەڵدێن و کۆچبەر دەبن، لەو هەرێمانە دەکرێنە ئامانج کە تێیدا نیشتەجێ دەبن و ئەمەش ڕێگە بۆ کارەساتەکان دەکاتەوە. ئەم هێرشانە بە پاڵپشتی دەسەڵاتداران دەکرێت، ئیرادەی ژیان بۆ ئاشتی لەناو دەبەن. ئەوانەی پشتیوانی چەتەکانیان کرد لە بەرانبەر بەرخۆدانی دیموکراتیکی گەلان شکست دەهێنن. بانگەوازی پشتگیریکردنی گەلی ڕۆژئاوا لە هەموو کەسێک دەکەین."

هاتای

پلاتفۆرمی ڕەنج و دیموکراسی سامانداغ لە هاتای لە گۆڕەپانی عەبدوڵا جۆمەرت ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. بەناوی پلاتفۆرمەوە چالا جەمالی ئاماژەی بەوەکرد لە نێوان گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناویندا دووژمنایەتی دروست دەکرێت. چالا جەمالی لە دژی هێرشەکان بانگەوازی فراوانکردنی تێکۆشان و تەڤگەری گەلان کرد.

ئەنتاڵیا

ڕێکخستنی دەم پارتی ئەنتاڵیا لەپێش بینای دەم پارتی ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە. هاوسەرۆکی ناوچەیی مورادپاشا عەزیز ئاڵکان قسەیکرد و ئاماژەی بەوەکرد بە هێرشی داگیرکاری لە ناوبردنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکەنە ئامانج. باسی لەوەشکرد کە گەلی کورد لە بەرانبەر ئەو هێرشانە بێدەنگ نابێت و بانگەوازی پشتیوانی بۆ گەلی ڕۆژئاوا کرد.