زیاتر لە ٥٤ خێزانی کۆچبەر گەشتنە عامودا و حەسەکە
ماڵی ئێزیدییانی کانتۆنی جەزیرە پێشوازیان لە ١٤ ماڵە کۆچبەری شەهبا و تەل ڕەفعەت کرد. زیاتر لە ٤٠ خێزانی کۆچبەری کانتۆنی عەفرین و شەهبا گەشتنە شاری حەسەکە.
ماڵی ئێزیدییانی کانتۆنی جەزیرە پێشوازیان لە ١٤ ماڵە کۆچبەری شەهبا و تەل ڕەفعەت کرد. زیاتر لە ٤٠ خێزانی کۆچبەری کانتۆنی عەفرین و شەهبا گەشتنە شاری حەسەکە.
پێشوازی کردن لە کۆچبەرانی شەهبا و تەل ڕەفعەت لە لایەن گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە. دانیشتوانی عامودا و ماڵی ئێزیدییان ماوەی ٣ ڕۆژە لە ئامادەکارییدان بۆ پێشوازیکردن لە کۆچبەران. دانیشتوان بۆ دابینکردنی پێداویستیی ژیانی و جێگیرکردنی کۆچبەران سەفەربەر بوونە.
ئەمڕۆ ١٤ خێزان (٦٠ کۆچبەر) ی شەهبا و تەل ڕەفعەت لەلایەن دانیشتووانی گوندی قزڵاچۆخی عامودا پێشوازییان لێکرا. ٦٠ کۆچبەر کە دوێنی گەیشتبوونە حەسەکە ئەمڕۆ هاتنە گوندی قزاڵچۆخ جێگیرکران.
هاوسەرۆکی ماڵی ئێزدییان، ئیسماعیل دەلەف دەربارەی پێشوازیکردن لە کۆچبەران ئاماژەی بەوەکرد کە لە ناو کۆمەڵگەی ئێزیدییدا کۆمیتەی هاوکاری ئامادەکاریان کرد و گوتی: "گەل بە مۆڕاڵێکی مەزن بە ئەرکی خۆی ڕادەپەڕێت. ئەم پێشوازیکردنەی گەل جێگەی مۆراڵ و دەستخۆشییە."
ئیسماعیل دەلەف دووپاتی کردەوە کە ئەندامانی کۆمیتە ٣ ڕۆژ پێش ئێستا بۆ پێشوازیکردن لە کۆچبەران چوونە تەبقە و ئەمەی وت: "ئەمڕۆ ٦٠ کەس لێرە نیشتەجێ دەکەین، دواتر دەگەڕێینەوە بۆ حەسک، ١٢٠ کۆچبەری دیکە دەهێنین و لە گوندەکانی حەسەکە نیشتەجێیان دەکەین. بە تێکۆشانی یەکگرتووی و هاوپشتیمانەوە ڕێگری لە فەرمان و کۆمەڵکوژییەکان دەکەین."
٤٠ خێزان گەیشتنە حەسەکە
لە کۆتایی تشرینی دووەمدا سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هێرشێکی بەفراوانیان لە دژی حەلەب و گوندەوارنی دەستپێکرد و کانتۆنی عەفرین-شەهبایان گەمارۆدا. مەجلیسی کانتۆنی عەفرین-شەهبا بۆ ڕێگریکردن لە کۆمەڵکوژی بڕیاریدا بە گواستنەوەی گەل بۆ هەرێمە ئارامەکان. لەو چوارچێوەیەدا هەزاران بنەماڵە لە کانتۆنەکانی عەفرین-شەهبا ڕوویان لە هەرێمەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کرد.
لە ٣ ڕۆژی ڕابردوودا کاروانی کۆچبەران گەیشتوونەتە دەروازەی ئەلبو ئاسی سەر بە کانتۆنی تەبقە و لە هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا نیشتەجێ دەکرێن.
زیاتر لە ٤٠ بنەماڵەی کۆچبەر لە کانتۆنی عەفرین- شەهبا و حەلەبەوە گەیشتنە شاری حەسەکە. کۆچبەران لە لایەن مەجلیسی شاری حەسەکەوە پێشوازییان لێکرا. بۆ ماوەیەکی کاتی لە قوتابخانەیەک جێگیرکران و پێداویستیەکانیان دابین کرا.
بە گوێرەی زانیاری مەجلیس، هەندێک بنەماڵەی دیکەش ڕوویان لە حەسەکە کردووە.
ئەندامانی مەجلیس ڕایانگەیاند، چوار ڕێیانی پانۆراما لە گەڕەکی خوێران وەک خاڵی پێشوازیکردن لە کۆچبەران و دابینکردنی پێداویستییەکانیان دیاری کراوە.