بەردانی مەرجداری نێرگس موحەمەدی

مستەفا نیلی پارێزەر ڕایگەیاند بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ ماوەی سێ حەفتە چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ، نێرگس موحەمەدی لە زیندانی ئێڤین بەردراوە.

مستەفا نیلی پارێزەری نێرگس موحەمەدی لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لەبارەی بەردانی نێرگز محەمەدی زیندانیی سیاسیی لە زیندانی ئێڤین پەیامێکی بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ ماوەی سێ حەفتە نێرگس موحەمەدی لە زیندانی ئێڤین بەردراوە.

مستەفا نیلی ئەوەیشی ئاشکراکردووە، نێرگس موحەمەدی زیندانی سیاسیی لە زیندانی ئێڤین براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ٢٠٢٣ بەهۆی خراپبوونی باری تەندرووستییەوە لە زیندان بەردراوە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی و دەڵێت: " نێرگس موحەمەدی بە هۆی ڕەزامەندی پزیشکی دادوەری و داواکاری گشتیی تاران بۆ ماوەی سێ هەفتە لە دەرەوەی زیندان دەبێت."

جێگای ئاماژەیە، نێرگس موحەمەدی چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی، تەمەن ٥٢ ساڵە و لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ١٠ ساڵی تەمەنی لە زیندان بەسەربردووە، کە لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ـەوە لە زیندانیی ئەویندایە و لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا بە تۆمەتی "پروپاگەندە دژی دەوڵەت" بە ساڵێکی تر زیندانییکردن سزا درایەوە.