ئێشکگری ئازادیی لە مەخمور لەگەڵ گرووپی ٩٩ هەمین بەردەوامە

ئێشکگری ئازادی لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ گرووپی ٩٩ هەمین هەمین، ٥٠٣ ڕۆژە بەردەوامە.

ئێشکگری ئازادی لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) کە ٢٠ ی تەمموزی ٢٠٢٣ بۆ مسۆگەرکردنی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێ کرد، لەگەڵ گرووپی ٩٩ هەمین، ٥٠٣ ڕۆژە بەردەوامە.

گرووپی ٩٩ هەمین بە مەراسیمێک لە دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدان چالاکییەکەی لە گرووپی ٩٨ هەمین وەرگرت. مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان دەستی پێ کرد.

پاشان گرووپی ٩٩ هەمین بە درووشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" چالاکییەکەی گرتەئەستۆ.