گروپی سویسرا نۆرەی ئێشەکگریی ئازادی وەرگرت

لەپێناو ئازادی رێبەر ئاپۆ ١٢ ساڵە لە ستراسبورگ چالاکی ئێشکگری بەردەوامە. لە هەفتەی ٦٥٠ هەمیندا گروپی سویسرا بەنۆرە چالاکیەکەی وەرگرت و رایانگەیاند: "بۆ ئەوەی شایەنی رێبەر ئاپۆ و گەریلاکان بین ئەوەی لەدەستمان بێت دەیکەین".

ئێشکگریی ئازادی لە ٢٥ی نیسانی ٢٠١٢ لەلایەن دەستپێشخەری ئازادیی رێبەر ئاپۆ لە شاری ستراسبورگی فەرەنسا دەستی پێکردووە و لە هەفتەی ٦٥٠هەمیندایە.

هەر هەفتەیەک گروپێک لە وڵاتانی جیاجیای ئەوروپاوە نۆرەی ئێشکگرییەکە وەردەگرن، لە چالاکیەکەی ئەم هەفتەدا گروپێک لە سویسرا بەشدارن.

لە گروپەکەدا هەریەک لە ئۆرهان هازار، عەلی بیلەن، ئەرجومەند زیاناک و عوسمان ئونال بەشدارن.

ئۆرهان هازار بە نوێنەرایەتی گروپەکە قسەی کرد و لە قسەکانیدا باسی لەوەکرد کە ئازادیی رێبەر ئاپۆ بە واتای ئازادیی هەموو گەلی کوردە و وتی، "لەبەر ئەوە بیستنی دەنگی رێبەرایەتی بە واتای ئەوەیە کە گەلی کورد بە شێوەیەکی ئازاد دەنگیان بە جیهاندا بڵاودەکەنەوە. ئەندێشەکانی رێبەر ئاپۆ خۆیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەلماندووە. رێبەر ئاپۆ هێمای ئازادی گەلی کوردە".

هازار ئەوەی خستەڕوو کە هێرشی چەتەکان بە هاریکاری دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ئەنجام دەدرێت و ئەو هێرشانەش لە دژی ئەندێشەکانی رێبەر ئاپۆن. ئۆرهان هازار وتی، سەربەرزن کە چالاکی ئەم هەفتەیەیان وەرگرتووە و بەم جۆرە کۆتایی بە قسەکانی هێنا: "سیستمی سەرمایەداریش دەزانێت کە کلیلی چارەسەری پرسەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دەست رێبەر ئاپۆدایە، هەربۆیە ئاستەنگی بۆ پەیوەندی رێبەر ئاپۆ و گەل ساز دەکەن. ئێمە لەپێناو ئەوەی دەنگی رێبەر ئاپۆ ببیسترێت لە ئێشکگریداین. بۆ رێبەر ئاپۆ چیمان لە دەست بێت دەیکەین. بۆ ئەوەی شایستەی رێبەر ئاپۆ و گەریلا بین چیمان لە دەست بەربێت دەیکەین".