ئاڤەگ-کۆن: بۆ داکۆکی لە ڕۆژئاوا بڕژینە گۆڕەپانەکان

ئاڤەگ-کۆن داوای لە کرێکارانی کۆچبەری تورکیا و کوردستان لە ئەوروپا کرد خاوەندری لە رۆژئاوا بکەن و ڕایگەیاند؛ "با گۆڕەپانەکانی ئەوروپا بکەینە گۆڕەپانی چالاکی و تێکۆشان."

کۆنفیدراسیۆنی کۆچبەرانی بندەستی ئەوروپا (ئاڤەگ-کۆن) سەبارەت بە هێرشە داگیرکارییەکان بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا بەبیر هێنراوەتەوە کە چەتە ئیسلامییە سیاسییەکانی وەک بەرەی تەحریر شام و گروپەکانی دیکە کە لە ژێر سەرکردایەتی دەوڵەتی فاشیستی تورکی داگیرکەردایە، بە مەبەستی هەڵوەشاندنەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، هێرشێکی داگیرکاری بەربڵاوی بۆ سەر هەرێمە کوردییەکان و دەستکەوتەکانی گەل دەست پێکردووە. ڕژێمی فاشیست دەیەوێت بە پشتیوانی سەربازی و لۆجستیکی بۆ چەتەکان، لەدژی گەلانی هەرێمەکە بەهێزتریان بکاتەوە."

ئامانجی سەرەکی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەڵوەشاندنەوەی شۆڕشی ڕۆژئاوا و دەستکەوتەکانی گەلی کوردە لە هەرێمەکە. بەم ئامانجە هێرش دەکرێتە سەر شۆڕشی ڕۆژئاوا، هێزەکانی پاراستنی گەل، ئازادی ژن و گەلی مەدەنی بە ئامانج دەگرن."

هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا، بەمەبەستی پاراستن وخاوەنداری لە شۆڕشی ڕۆژئاوا و دەستکەوتەکانی، داوا لە کرێکارانی کۆچبەری تورکیا و کوردستانی لە ئەوروپا و شۆڕشگێڕانی ئینترناسیوناڵیست کراوە بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوا و خاوەنداری لە گەلەکەمان بڕژێنە گۆڕەپانەکان و بانگەوازی سەفەربەری کراوە، با گۆڕەپانەکانی ئەوروپا بکەینە گۆڕەپانی چالاکییەکانمان."